07/12/2023 134 جار خوێنراوەتەوە

سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تیی رابوونی ئیسلامی؛ مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د كۆچی دوایی كرد


بەرەبەیانی ئەمڕۆ (مامۆستا سەید ئەحمەد) سەرکردە و کەسایەتیی ڕابوونی ئیسلامیی کوردستان، پاش ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی وەفاتیکرد.
مامۆستا سەید ئەحمەد بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵایەتیی مەڵبەندی ڕاپەڕینی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بوو.
وا بڕیارە ئەمڕۆ بیگەڕێننەوە بۆ دەڤەری ڕاپەڕین و لەمەڕاسیمێکدا بەخاک بسپێردرێت.

 

ئەحمەد محەمەد ئەمین حاجی رەسوڵ، ناسراو بە كاك سەید ئەحمەد.
 لە ساڵی 1957 لە گوندی (قڕوجە)ی ناحیەی چوارقوڕنەی دەڤەری ڕاپەڕین لە خانەوادەیەكی ئاینپەروەر  لە دایكبووە. ساڵی 1959 گوندەكەیان بەهۆی بەنداوی دوكانەوە ژێر ئاو كەوتووە و بەو هۆیەوە ماڵیان چووە بۆ چوارقوڕنە، نراوەتە بەر خوێندن و لە ساڵی 1979 بۆ 1980 پۆلی شەشەمی ئامادەیی تەواو دەكات، دواتر بە كار و كەسابەتەوە خەریك دەبێت، لەلایەكی دیكەوە بەو ڕابوونە ئیسلامییەی ناوچەكەی گرتبووەوە، گوێی دەزرینگێتەوە و لە ساڵی 1984 ەوە پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی سنوورەكەوە دەكات، لەگەڵ بەشێك لە ئەڵقەكانی ڕێكخستنە دێرینەكانی سنوورەكە پەیوەندی دەبێ، دواجار لە ساڵی 1987 وە وەك سەرپەرشتیار و بەرپرسی ناوچەی ڕێكخستنە دێرینەكانی چوارقوڕنە، تا ساڵی 1997 دڵسۆزانە مشوور لە ڕاپەڕاندنی كاروبارەكان دەخوات.
بەر لە ڕاپەڕینیش وەك یەكێك لە كادیر و ڕێكخستنە دیار و بەرجەستەكان، بە مەبەستی خۆئامادەكردن بۆ ڕاپەڕین، بە پێی ڕێنماییەكانی سەركردایەتی دەكەوێتە خۆ و كۆبوونەوە بە ئەندامانی دەوروبەری دەكات و نامە و ڕێنماییەكان بە كەسایەتییەكان دەگەیەنێت، لەگەڵ چەخماخەی ڕاپەڕین دا لە ڕۆژی 5ی 3ی 1991، ئەویش لەگەڵ ئەندامان و شانە چەكدرارەكان و جەماوەردا هێرش دەبەنە سەر دام و دەزگانی بەعس لە چوارقوڕنە و یەك لەدوای یەك ئازادیان دەكەن، ڕۆژی 6ی 3 ش هاوكات لەگەڵ جەماوەری ڕانیە، لە چوارقوڕنەشەوە هێرش دەبەنە سەر فیرقەی چوارقوڕنە و پاكی دەكەنەوە.
ڕۆژی 8ی 3 بەرەو هەیبەت سوڵتان و پاشان 9ی 3 بەرەو كۆیە  و دواتر بەرەو هەولێر پێشڕەوی دەكەن، لە 11/3 لە ڕزگاركردنی هەولێر و گرتنی مەنزومەی شیمالی بەشداریی دەكات.... دواتر لەگەڵ هاوسەنگەرانییدا لە هێزی پێشمەرگەی ئیسلام، بەرەو پردێ دەڕۆن و لەوێ و چەند شوێنێكی دی بەشداریی بەرپەرچدانەوەی دژەهێرشی ڕژێم بۆ سەر كوردستان دەكەن ....
بەو پێیە كاك سەید ئەحمەد وەكو كادیر و پێشمەرگەیەكی گیان لەسەر دەست، لە پێناو ئایین و گەل و نیشتیمانەكەیدا تێدەكۆشێت و دژی ستەم دەوەستێتەوە، بەپێی قۆناغەكان بەوپەڕی لێبڕاویی و دڵسۆزییەوە بەرگری لە بیر و باوەڕ و ڕەسەنایەتیی كوردستان دەكات.
ساڵی 1997 بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە ماڵەكەی دەباتە هەولێر و بە كاروباری مەڵبەندی 3 وە خەریك دەبێت و زیاتر لە دووساڵ لە هەولێر دەمێنێتەوە .
بەداخەوە هەر لە هەولێر لە ساڵی  1998 كوڕێكی بە ناوی (محەمەد) كە لەدایكبووی 1988 بوو، بە كارەساتێكی دڵتەزێن، شەهید دەبێت و، ساڵی 1999 ماڵی دەگەڕێتەوە چوارقوڕنە و لەوێ نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی 1998 تا ساڵی 2000 وەك  ئەندامی مەڵبەندی 3ی ڕانیە و بەرپرسی بەشی جەماوەرییەكان و دواتر لە 2001  وەك  بەپرسی كۆمەڵایەتی مەڵبەند و هەروەها بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان درێژە بە خزمەتەكانی دەدات.
هەروەها نزیك بە ساڵ و نیوێك لە كۆتایی 2006 بۆ سەرەتای 2008 وەك بەڕێوەبەری كەناڵی ڕانیەی تەلەفزیۆنی كۆمەڵ خزمەتی كردووە.
لە بواری خۆپێگەیاندنیشدا، ساڵانی  1992 و 1993 و 1995 و 1998 و  دواتریش بەشداریی چەندان خولی جۆراوجۆری كردووە.
لەلایەكی دیكەوە، لە سۆنگەی خۆشەویستیی و توانا و خزمەتەكانییەوە، چەند جارێك وەك جێگری مەڵبەندی ڕانیە و بەرپرسی مەڵبەند بە وەكالەت ڕاسپێردراوە.
كاك سەید ئەحمەد خاوەنی كەسایەتییەكی بەرز و دامەزراو، خاكیی و خۆشەویست، كۆمەڵایەتیی و میهرەبان و دڵسۆز و ماندوویی نەناس بوو، لە چارەسەری كێشە و سوڵح و ئاشتەوایی ناوچەكەدا بەشداریی كاریگەری دەكرد و هەوێنی چارەسەری زۆر گرفت و كێشەی قوڵ و دژوار بوو، هەروەها لە پێكهێنانی خێزانی نوێ و پڕۆسەی هاوسەر گیریی دا بە مشوور و قسە ڕۆیشتوو بوو.
لەبەرامبەر كۆسپ و لەمپەری نەیاران و ئەوانەی چاویان بە كاروانی نوور و كار و چالاكی ئیسلامخوازانیش هەڵنەدەهات، زۆر بەهیممەت و چاونەترس و نەلەخشاو بوو.
كاك سەید ئەحمەد لەدوای كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوە، كرایە بەرپرسی ناوەندی كۆمەڵایەتی ڕاپەڕین و، بە ئەزموونی زیاتر لە 40 ساڵ خزمەت و خەبات، بەوپەڕی تواناوە لەگەڵ براكانیدا خزمەتی دەكرد و بەشوێن چارەسەر و سەردان و بەسەركردنەوەی  دۆستان و خۆشەویستان و هاووڵاتیانەوە بوو.
 بەداخەوە لە ساڵی 2023 نەخۆشی بڕستی لێ بڕی و تا دەهات نەخۆشییەكەی قورستر دەبوو، بەو هۆیەشەوە چەند نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجامدران، سەرەنجام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7/12/2023 لە نەخۆشخانەی  بەخشین لە سلێمانی وەفاتی كرد.
كاك سید ئەحمەد لەگەڵ خاتوو (گەلاوێژ قادر عبدالرحمن) خێزانی پێكهێنابوو و لە ساڵی 1980 خوای گەورە یەكەم منداڵیان بەنێوی بەناز پێ دەبەخشێت و بەگشتییش دەبێتە خاوەنی سێ كچ و چوار  كوڕ، بەناوەكانی (بەناز و بیتوێن و ڕێباز و ساوێن و محەمەد و موسلیم و عەبدوڵا).
خوای پەروەردگار بەباشترین شێوە پاداشتی خەبات و خزمەت و نەخۆشیی و ناخۆشییەكانی بداتەوە و بە فیردەوسی ئەعلای شاد بكات و سێبووریی هەموو لایەك بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی 285 كۆمەڵ بە دروشمی (لەگەڵتاندا ڕاستگۆین) هەفتەی ‏ئایندە هەڵمەتی بانگەشە دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرهەمەكانی مامۆستا عەلی باپیر لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی نمایش دەكرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستى 285ى کۆمەڵ بە بەرنامەیەكی گشتگیر هەڵمەتی بانگەشە بەڕێوەدەبات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. بانگەشە بۆ سەرخستنی لیستی (285)ی كۆمەڵی دادگەری دەستیپێكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانگە‌شە‌ی هە‌ڵبژاردن دەستیپیکرد و کۆمەڵ چاوە‌ڕوانی متمانە‌ی دە‌نگدە‌رانە بۆ سەرخستنی لیستی 285

  • پێش 2 هەفتە

    ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەڵبژێردران

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای حزبی شیوعی كرد

  • پێش 3 هەفتە

    كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرەتا