پێش 2 هەفتە 116 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی.. دێمبڵی لە کلاسیکۆ بێ بەش دەبێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

عوسمان دێمبڵی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی وتنی وشەی نەشیاو بە داوەری یارییەکەیان بۆ ماوەی دوو یاری ڕاگیرا و بەو هۆیەشەوە بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید لە کلاسیکۆدا ئامادە نابێت.



لە یاری ڕابردووی بەرشەلۆنە بەرانبەر یانەی ئیشبیلییە لە یەکشەممەی ڕابردوو دێمبڵی بەرەو ڕووی لاهۆزی داوەری یارییەکەیان ڕۆیشت و پێی دەڵێت " تۆ کەسێکی زۆر خراپی " ئەمەش پاش ئەوەی ئەو داوەرە ئاراگۆی بەرگریکاری بەرشەلۆنەی بەکارتی سوور کردبووە دەرەوە، ئەم وتەیەیی دێمبڵی داوەری یارییەکە ناچار دەکات کارتی سوور بە ڕووی ئەویشدا بەرز بکاتەوە و لە راپۆڕتی داوەرییەکەشیدا وتەکانی دێمبڵی بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی دەنووسێت.

دوای لێکۆڵینەوەکان یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیش بڕیار دەدات بە ڕاگیرنی عوسمان دێمبڵی بۆ دوو یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی ئیسپانیدا، لە دوو یاری داهاتووشدا بەرشەلۆنە لە لالیگادا ڕووبەرووی یانەکانی ئیبار و ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات و یاری کلاسیکۆش لە 26ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت و دێمبڵی لەو یارییە بێ بەش دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی دیکەی لیستەر سیتییە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یانەکی ئیتاڵیا: دەرگامان بە ڕووی ئیبراهیمۆڤیچدا کراوەیەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کلاسیکۆ دواناخرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بەرانبەر سلاڤیا براگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

سەرەتا