09/10/2019
1091 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژاوای كوردستان
په‌یام – سه‌لاح سالار
ڕۆژاوا (ڕۆژاڤا) به‌شێكه له خاكی كوردستانی گه‌وره،هه‌روه‌ها
به‌شێكی بچووكی وڵاتی سووریای ئێستایه. ساڵانی ڕابردوو چه‌وساندنه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر بووه.
ڕووبه‌ره جوگرافیاییه‌كه‌ی بریتییه له 31000كم2 .ژماره‌ی دانشتووانی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س ده‌بێت،به‌ڵام جگه له كورد،
كه‌مینه‌ی تریشی تێدا ده‌ژی.
خاكی ڕۆژاوا ده‌كرێت به دوو به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه، به‌شی یه‌كه‌م: عه‌فرینه، ده‌كه‌وێته
نزیك ده‌ریای سپی، به‌شی دووه‌م: ئاموودێ، قامیشلۆ و دێرك ده‌گرێته‌وه، یه‌كه‌م دارستانی زه‌یتوونی هه‌یه، دووه‌میش
ده‌شتاییه.
ڕۆژاڤای كوردستان چه‌ند چیایه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، كه له ناوچه‌ی عه‌فرینه‌وه تا كرمانج
درێژ ده‌بێته‌وه، چیای كرمانج 1200م به‌رزه و تا كۆ بانی ده‌ڕوات.
حكومه‌تی به‌عسی سووریا زۆر دژی كوردان بووه، ناوی هه‌موو شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی
گۆڕیوه، هه‌موویان له ناوی كوردییه‌وه كردبووه به عه‌ره‌بی. باسوخواسی كوردبوون له‌وێ قه‌ده‌غه كراوبووه.
پاش ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له سووریا، شه‌ڕ و هێرشی داعش ناوچه‌كانی كوردی گرته‌وه، كۆبانی ئه‌و ڕه‌مزه بووه كه شكۆی داعشی
شكاند.
یه‌په‌گه له ڕۆژاوا به‌رگریی باشی له‌و خاكه
كردووه، سێ ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان بۆ كورد دامه‌زراند، به‌ڵام ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كانیان بۆ
ڕزگار نه‌كراوه، توركیا له سووریا زیاتر دژایه‌تییان ده‌كات.
شاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژاوای كوردستان ئه‌مانه‌ن: عه‌فرین، كۆبانی، قامیشلۆ، سه‌رێ كانی،
حه‌سیجه، عه‌ره‌ب و ئاشوورییش له هه‌ندێ له‌و شارانه ده‌ژین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە