پێش 2 هەفتە 152 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. یه‌كێتی‌و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌

په‌یام

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، عیماد ئەحمەد سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی. 

ئامانجی سەردانەکەی شاندی یەکێتی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کە یەکەم سەردان و کۆبوونەوەی ھەردوولایە لە ماوەی ساڵێکدا (دوای ھەڵبژاردنی ساڵی رابردووی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و بە ھۆی ئەنجام و رووداوەکانەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان ھەردوولایەن)، بۆ پیرۆزباییکردن بوو لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان و ھەڵبژاردنی رێکخەر و ئەندامانی نوێی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان.

لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە، رێکخەری گشتی حزبەکە، عومەری سەید عەلی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێشوازییان لە شاندەکەی یەکێتی کرد.

دوای کۆبوونەوەکە، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، عەدنان عوسمان باسی لە سەردانی شاندەکەی یەکێتی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرد و رایگەیاند کە دۆخی ئێستای ھەرێم و عێراق و ناوچەکە ئەوە دەخوازێت کە پەیوەندییەکی بەھێز لە نێوان ھەموولایەنەکان ھەبێت.

عەدنان عوسمان کە بۆ رۆژنامەنووسان دوا وتی: "ئێمە پێشتریش داوامان کردووە کە کۆبوونەوەی سێقۆڵی ھەبێت بۆ ئەوەی کە پشتیوانی کابینەی حکوومەت بکرێت و گوتارێکی ھاوبەشی سیاسی ھەبێت لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و پرسی چاکسازی لە نێوان ھەرێم، لەگەڵ یەکێتی-یش ئەم کۆبوونەوانە گرنگە کە کۆمەڵێک رێککەوتنی گرنگمان ھەیە پێکەوە".

بەرپرسەکەی گۆڕان جەختیکردەوە لەوەی کە گرنگە ھەردوولایەن پابەند بن بەو رێککەوتنانەی لەنێوانیان ھەیە و پابەند بن بە بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتییانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای روسیا چونه‌ نێو كۆبانێ ـوه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك دوكاندار دژی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ لێیان؛ گردبوونه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌وانی كه‌لار پرۆژه‌ی پاركینگ له‌ ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای كوردستان؛ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ جموجوڵ و هێڕشه‌كانی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش ته‌وقیفكردنی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی: جه‌نه‌ڕاڵی پایز كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند

سەرەتا