پێش 2 هەفتە 154 جار خوێنراوەتەوە

هه‌سه‌ده‌: به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین و رووبه‌رووی هه‌ر هێرشێك ده‌بینه‌وه‌ بكرێته‌ سه‌رمان

 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیێندراوێکیان لەبارەی ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەتووندی ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەین بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی تورکیاش قبوڵناکەین.
 
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە شاری حەسەکە باسی لەوەشکرد، داوا لە کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن رێگەی لە هێرشی چاوەڕوانکراوی تورکیا بۆ سەر ئیدارەی رۆژهەڵاتی فورات بگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڵگەی سەلمێنەریان لە بەردەستدایە کە تورکیا پشتگیری و هاوکاری چەکدارانی داعش دەکات".

هەسەدە داواش لە چالاکانی جیهان و رێکخراوە مرۆییەکان دەکات لە بەرامبەر هێرشی تورکیا بۆ سەریان هەڵوێست وەربگرن و رێگە لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی بگرن.

دەشڵێت، هێزەکانی هەسەدە هێرش ناکەنە سەر تورکیا، بەڵام روبەروی هەر هێرشێکی تورکیا دەبنەوە کە "بیەوێت خاکی کوردان داگیربکات و دەستدرێژی بکات سەر گەل". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای روسیا چونه‌ نێو كۆبانێ ـوه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك دوكاندار دژی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ لێیان؛ گردبوونه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌وانی كه‌لار پرۆژه‌ی پاركینگ له‌ ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای كوردستان؛ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ جموجوڵ و هێڕشه‌كانی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش ته‌وقیفكردنی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی: جه‌نه‌ڕاڵی پایز كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند

سەرەتا