پێش 2 هەفتە 1908 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارە سەرەکیەکانی قەلەوی ورگ چییه‌؟

په‌یام

1- لە زۆر کەسدا جیناتی کەسەکە وادەکات چەوری زیادە لە وورگدا کۆ بێتەوە وەک لە بەشەکانی تری جەستەدا.

2- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ هەندێک نەخۆشی.

۳ـ خواردنەوە کحولیەکان بە رێژەی زۆر.

٤ـ نەجووڵان و دانیشتنی بەردەوام و وەرزش نەکردن وادەکات ماسولکەکانی وورگ و پشت لاواز بێت و داکەوێت بۆیە وادەردەکەوێت کە وورگەکە شۆر بۆتەوە.

٤ـ قەلقی و سترێسی زۆر.

٥ـ کەم خەوی و نەبوونی خەوێکی قووڵ لە شەواندا.

٦ـ خواردنەوەی زۆری شەربەتی دەستکرد و خواردنەوەی گازی و ئیشی هەویر و شەکر و خواردنی رێژەیەکی زۆر کە بە پێی جەستەی خۆی نەبێت لە خواردنی خێرا و برنج و نان و پاستا... قەلەوی وورگ تەنها کێشەی ئەوە نیە کاریگەری هەبێت لەسەر جوانی جەستە بەلکو بە پێی توێژینەوەکان دەرکەوتوە کە کە سانی چەوری زیادە لە وورگیاندا هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن زۆر زیاترە لە کەسانی ئاسای. چارەسەر لە پۆستی داهاتوو باس دەکرێت.

دکتۆر  ئیسرا كه‌مال شا  محه‌مه‌د‎
بەکالۆریۆس لە پزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری ‎پسپۆری قەڵەوی و لاوازی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند زانیارییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

سەرەتا