پێش 2 هەفتە 415 جار خوێنراوەتەوە

مێسی: بڕیاری مانەوەی ڤاڵڤێردی لە دەسەڵاتی مندا نییە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ڕایدەگەیەنێت کە بڕیاری مانەوە یان دوورخستنەوەی ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەکەیان لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.

لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆ کەتەلۆنیا، مێسی وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە و سەبارەت بە داهاتووی ڤاڵڤێردی دەڵێت: بڕیاری مانەوە یان دوورخستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە لە دەسەڵاتی مندا نییە، بەڵکو کارگێڕی یانەکە ئەو بابەتە یەکلایدەکەنەوە.

مێسی ئاشکرای دەکات کە دەیەوێت لە بەرشەلۆنە واز لە یاری تۆپی پێ بهێنێت و گرفتێک نییە تا ئەوەی گرێبەستەکەی درێژ نەکاتەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەی هەیە و دواجار کە قسەیان کردووە دوای یاری لیڤەرپووڵ بووە.

لە درێژەی قسەکانیدا مێسی بە توندی ڕەتیکردەوە کە دژی ئەوە بوو بێت کە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ گریزمان واژۆ بکات و هەموو هەواڵانەی بە درۆ لە قەڵەمدا، دواتر مێسی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بە بۆچوونی ئەو نێمار پاش ئەوەی بەرشەلۆنەی جێهێشتووە ئاسوودە نییە و بە دووریشی نازانێت لە داهاتوودا ئەو هێرشبەرە بەرازیلییە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

لە کۆتایشدا مێسی ئەوەی ناشاردەوە کە تا ئێستاش بە ڕێژەی %١٠٠ بۆ یاریکردن ئامادە نییە، لە یارییەکاندا هەست بە ماندووبوون دەکات و قاچی ئازاری هەیە، بەڵام ئەم ماوەیە پشوو دەدات و دواتر خۆیان بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکەیان ئامادە دەکەن کە ئەویش بەدەستهێنانی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە لەم وەرزەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی دیکەی لیستەر سیتییە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یانەکی ئیتاڵیا: دەرگامان بە ڕووی ئیبراهیمۆڤیچدا کراوەیەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کلاسیکۆ دواناخرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بەرانبەر سلاڤیا براگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

سەرەتا