پێش 2 هەفتە 96 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی عێراق كرد


په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئیدانەی ئەو توندوتیژییەی كرد كە لە میانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو لە شاری بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق كەوتەوە، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات کە سزای ئەو كەسانە بدات كە مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوە، مایك پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی ئەنجامداوە.

بەپێی رایگەیەندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، مایك پۆمپیۆ ئیدانەی ئەو توندوتیژییەی كردووە كە لە میانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو لە شاری بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق كەوتەوە، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات کە سزای ئەو كەسانە بدات كە مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ نیگەرانی خۆی نیشانداوە كە لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوودا لە عێراق، ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەر و کارمەندی ئەمنی بوونەتە قوربانی و هانی حكوومەتی عێراقیشی داوە كە دان بەخۆدا بگرێت".

مایك پۆمپیۆ جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی سەرەكیی هەموو كەسێكە، بەڵام نابێت بە هیچ شێوەیەك توندوتیژی تیادا بەكاربهێندرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی حكومی: 157 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا كوژراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و نه‌رویج ڕێككه‌وتنێكیان له‌ژێر ناوی (نه‌وت به‌رانبه‌ر گه‌شه‌پێدان) واژۆكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌در: پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه‌ حكومه‌ت چاكسازیی پێناكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. 3 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له‌ چله‌ی یادی شه‌هیدبوونی پێشه‌وا حسێن كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. ماته‌مگێڕانی چله‌ی ئیمام حسێن پرۆتێستۆی حكوومه‌تیان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ملیۆنەها كەس بۆ زیندووكردنەوەی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی لە كەربەلا ڕوویان لە عێراق كردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاماده‌ین چه‌كداره‌ داعشه‌ عێراقییه‌كان له‌ سوریا وه‌ربگرینه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا

سەرەتا