پێش 2 هەفتە 214 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین پێکهاتەی سەرەکی بەرانبەر ئاڵمانیا ئاشکرا کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

لیۆنێل سکالۆنی پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشکرا کرد و لاوتارۆ مارتینێز و پاولۆ دیبالا سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری تانگۆ دەکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە تایبەت بوو بە یارییەکەیان بەرانبەر ئەڵمانیا، سکالۆنی سەرەتا وتی: دیبالا و لاوتارۆ مارتینێز داهاتووی ئەرجەنتینن و لەو بڕوایەدام بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ تانگۆ یاری دەکەن، هیوادارم بەرانبەر ئەڵمانیا ئاستێکی بەرز نیشان بدەن.

 لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی تانگۆ ئەوەی خستەڕوو کە ڕووبەرووبوونەوەی ئەڵمانیا بۆ ئەوان ئەزموونێکی گرنگە تا ئەوەی هێز و توانای هەڵبژاردەکەیان لە ئێستادا بزانن.

لە کۆتایشدا سکالۆنی وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریەکەیان بەرانبەر ئەڵمانیا ئاشکرا کرد.

مارکێسن گۆڵچی یانەی پۆرتۆ وەک گۆڵچی سەرەکی دەبێت، لە هێڵی بەرگری (فۆیس و ڕۆخۆ و ئۆتامێندی و تالیافیگۆی) دەستنیشانکردووە، لە هێڵی ناوەندیش (پاریدێس و دی پاوڵ و پێرێرا و ئەنخێل کۆریا) دەبینرێن، هەریەکە لە (دیبالا و لاوتارۆ مارتینێز)یش سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری هەڵبژاردەکە دەکەن.

سبەی چوارشەممە لە کاتژمێر 9:45 خولەک لەسەر یاریگای سیگناڵ ئیدونا پاڕک هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەکەی دۆستانەدا میوانداری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی دیکەی لیستەر سیتییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یانەکی ئیتاڵیا: دەرگامان بە ڕووی ئیبراهیمۆڤیچدا کراوەیەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کلاسیکۆ دواناخرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بەرانبەر سلاڤیا براگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

سەرەتا