پێش 2 هەفتە 150 جار خوێنراوەتەوە

ده‌یان جوله‌كه‌ی ده‌مارگیر هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قصا



ده‌یان جووله‌كه‌ی ده‌مارگیر به‌ پاسه‌وانیی پۆلیسی ئیسرائیل، چوونه‌ گۆڕه‌پانی مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ ناوچه‌ی شاری دێرینی قودسی خۆرهه‌ڵاتی داگیركراو.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی وه‌قفه‌ ئیسلامییه‌كانی قودسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ 267 جووله‌كه‌ی ده‌مارگیر له‌ ده‌روازه‌ی ئه‌لمه‌غاریبه‌ باشووری خۆرئاوای مزگه‌وتی ئه‌قسا، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئوری ئاریێڵ وه‌زیری كشتوكاڵی ئیسرائیل، و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون كه‌ چوونه‌ته‌ مزگه‌وته‌كه‌وه‌.
جووله‌كه‌ ده‌مارگیره‌كان، ناو به‌ ناو به‌ پاسه‌وانی پۆلیسی ئیسرائیل كاته‌كانی به‌یانی و پاش نیوه‌ڕۆ ده‌چنه‌ گۆڕه‌پانی مزگه‌وتی ئه‌قسا. ئه‌وه‌یش ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی گرژیی له‌ ناوچه‌كه‌دا و دروستبوونی پێكدادان له‌ نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و پۆلیسی ئیسرائیل-دا.
مزگه‌وتی ئه‌قسا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی قودس و‌ له‌ژێر داگیركاری ئیسرائیلدایه‌، یه‌كه‌م قیبله‌ی موسڵمانان بووه‌‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ كورده‌كان نه‌داوه‌ 400 ساڵ بیان پارێزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

سەرەتا