پێش 2 هەفتە 168 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینۆ گرێبەستی یانەیەکی فەرەنسی بە دەستگەیشتووە

پەیام سپۆرت -٠ بڕیار تەها

 

یانەی لیۆنی فەرەنسی بۆ رزگاربوون لەو تەنگەژەیی تێکەوتووە دەیەوێت ڕاهێنەرایەتی یانەکەی بە جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و شیکەرەوەی تایبەتی کەناڵی سکای سپۆرتسی بەڕیتانی بسپێریت.

 
ڕۆژنامەی ئاستی ئیسپانی ئاشکرای دەکات کە بەرپرسانی یانەی لیۆن لە هەوڵی ئەوەدان مۆرینۆ ڕازی بکەن تا ئەوەی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت، ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یانە فەرەنسییەکە بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە سیلڤینۆی بەرازیلی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەرەتایی هاوینی ڕابردووش یانەی لیۆن هەوڵیکی زۆری دابوو تا ئەوەی مۆرینۆ بکاتە ڕاهێنەر، بەڵام لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە پۆرتوگالییە سەرکەوتوو نەبوون، جگە لە مۆرینۆ هەریەکە لە ئارسن ڤینگەر و لۆران بلان وەک دوو پاڵێوراوی دیکە ناویان هاتوو ئەگەر مۆرینۆ رازی نەبێت، ئەوا کارگێڕی یانەکە هەوڵ دەدات یەکێک لە دوو ڕاهێنەرە بە فەرمی دەستنیشان بکات.

یانەی لیۆن لە کۆی نۆ یاری ئەم وەرزە تەنیا خاوەنی نۆ خاڵە و لە پلەی چواردەیەمی خولی فەرەنسی دەبینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی دیکەی لیستەر سیتییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یانەکی ئیتاڵیا: دەرگامان بە ڕووی ئیبراهیمۆڤیچدا کراوەیەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کلاسیکۆ دواناخرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بەرانبەر سلاڤیا براگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

سەرەتا