پێش 2 هەفتە 160 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی.. ئەیسی میلان ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دواجار بڕیاری دوورخستنەوەی مارکۆ جیامپاولۆ ڕاهێنەری یانەکەی پەسەند کرد.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا و لە پێگەی تایبەت بەخۆی یانەی میلان ئەوەی ئاشکرا کرد کە جیامپاولۆی ڕاهێنەر لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە و چی دیکەی ئەو ڕاهێنەرە سەرپەرشتی یانەکەیان ناکات و هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ ئەو ڕاهێنەر خواست.

ماوەی دوو ڕۆژیشە کارگێڕی میلان گفتوگۆکانی لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی و ستیفانۆ پویۆلی دەستپێکردووە و بە نیازە ڕاهێنەرایەتی ڕۆسۆنێری بەیەکێک لەو دوو ڕاهێنەرە بسپێرێت.

دوورخستنەوەی جیامپاولۆی راهێنەر لە لایەن یانەی میلانەوە پاش ئەوە دێت کە یانەکە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕی و ئەنجامەکانی زۆر خراپ بوون، بەجۆرێک پاش تێپەڕبوونی 7هەفتە  یانەکە تەنیا خاوەنی 9 خاڵە و لە پلەی 13می خولی ئیتاڵی دێت، ئەمە لە کاتێکدا یانەی میلان لەم وەرزەدا چەندین یاریزانە لەسەرجەم هێڵەکان بۆ ڕیزەکانی گواستۆتەوە.

جیامپاولۆ کە وەرزی ڕابردوو ڕاهێنەرایەتی یانەی سەمپەدۆریایی دەکرد، هاوینی ئەمساڵ لە شوێنی جینارۆ گاتوزۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی میلانی وەرگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا