پێش 2 هەفتە 316 جار خوێنراوەتەوە

لە زستاندا بەرشەلۆنە دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێویستی بە تواناکانی ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی نەماوە و لە مێرکاتۆی زستانەدا دەستبەرداری ئەو یاریزانەی دەبێت.



میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە کارگێڕی بەرشەلۆنە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەردا بڕیاری کۆتاییان لەبارەی داهاتووی راکیتیچەوە داوە و دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن، ئەمەش پاش ئەوەی یانەکە لەم هاوینەدا فرێنکی دی یۆنگی هۆڵندی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە بۆ ڕیزەکانی گواستەوە، بەمەش ژمارەی یاریزانەکانی لە هێڵی ناوەندا بەرز بۆتەوە و بوار بۆ یاریزانە کرواتییەکە نەماوەتەوە تا ئەوەی بە سەرەکی یاری بکات.

 لە یانەی بەرشەلۆنە و لە هێڵی ناوەندا ئەو یانەیەدا ڤیداڵ و بۆسکێتس و ئارسەر و دی یۆنگ و کارلێس ئەلینا لە یانەکەدا بوونیان هەیە، ئەمەش گرفتی بۆ ڕاکیتیچی کرواتی دورستکردووە و یاریزانەکەش بە مانەوەی لەسەر کورسی یەدەگ نیگەرانە و سەرەڕای ئەوەش دەیەوێت لە یانەکە بمێنیتەوە شەڕ لەسەر پێگەی سەرەکی بکات.

یانەکانی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان و مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ڕاکیتیچ بەردەوام لەسەر هێڵن.




لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا