19/11/2023
224 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێشوازی له شاندێكی هوداپار كرد
له شاری هه‌ولێر، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێشوازی له شاندێكی هوداپار كرد و چه‌ند ته‌وه‌رێگ گفتوگۆی له باره‌وه كرا.
شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمه‌ڵ پێشوازیان كرد له شاندێكی پارتی دۆزی ئازادی كوردی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ید عه‌بدولسه‌مه‌د.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه و باس له گرنگی و پێویستی یه‌كڕیزی و هاوكاری و هاوهه‌ڵوێستی نێوان سه‌رجه‌م مسوڵمانان كرا كه داخوازیه‌كی پێویستی هه‌نوكیی و شه‌رعییه، به تایبه‌ت له باره‌ی دۆسیه‌ی دۆخی مسوڵمانانی فه‌ڵه‌ستین كه ڕووبه‌ڕووی سته‌مێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژ ده‌بنه‌وه و تووشی كاره‌ساتێكی مرۆیی هاتوون.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانیان له به‌رانبه‌ر بێهه‌وڵوێستی وڵاتان و ده‌ربڕی و به پێویستیان زانی مسوڵمانانی جیهان هێنده‌ی له توانایاندایه پشتیوانیان لێ بكه‌ن به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵیان، له‌گه‌ڵ دروستكردنی فشاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ و ڕاگرتنی كۆمه‌ڵكوژی دژ هاووڵاتیانی غه‌ززه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە