پێش 2 هەفتە 351 جار خوێنراوەتەوە

سێ یانەی ئینگلیزی کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانێکی ڕیاڵ مەدریدی دەکەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەکانی لیڤەرپووڵ و مانچستەر سیتی و ئەرسیناڵ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەستپێکردووە.

ئۆدیگارد کە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی یاری دەکات و لەم وەرزەی لا لیگا ئاستێکی بەرچاوی نیشانداوە و ئەمەش بۆتە هۆکار تا ئەوەی یانەکانی ئینگلتەرا و لەسەر هەمووشیانەوە لیڤەرپووڵ و مانچستەر سیتی و ئەرسیناڵ کێبڕکێی گواستنەوەی بکەن.

کلوپ پێویستی بە یاریزانێکی لاوی مهارییە تا ئەوەی پاڵپشتی سێ هێرشبەر سەرەکییەکەی بکات و بۆ ئەو مەبەستەش تواناکانی ئۆدیگارد بۆ یانەکەی بە گونجاو دەزانیت، پێپ گواردیۆلاش مەبەستێتی شوێنی داڤید سێلڤا بەو یاریزانە لاوە نەرویجیە پڕ بکاتەوە، یانەی ئەرسیناڵیش بە دوای شوێنگرەوەیەکی باشی ئوزێلدا دەگەڕێت، چونکە ئەو یاریزانە ئەڵمانییە لە جێهێشتنی ڕیزەکانی تۆپچێیەکان نزیکبۆتەوە.

ڕۆژنامەی ESPN ئاماژە بەوە دەکات کە فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید کاتەکەی بە گونجاو دەزانێت تا ئەوەی لە بەرانبەر پارەیەکی باشدا دەستبەرداری ئۆدیگارد ببێت، چونکە ئەو یاریزانە لە پلانەکانی زیدانی ڕاهێنەردا بوونی نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا