پێش 2 هەفتە 142 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵپه‌سێدران


نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند كە لەگەڵ رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان رێككەوتوون لەسەر هەڵپەساردنی خۆپیشاندانەكان تا ئەو كاتەی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن كۆتایی دێت.

مستەفا جەبار له‌ نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری خوپیشانده‌ران دانیشتووین‌و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان ژمارەیەک داواكارییان پێشكەش كردووە و ئەوانیش بەڵێنیان داوە جێبەجێیان بكەن و خوپیشاندانه‌كان تادوای چله‌ی ئیمام حوسێن هه‌ڵده‌په‌سێدرێن.

هاوكات رێكخه‌رانی خۆپیشانده‌ران رایاگه‌یاند "وەك رێزگرتنێك لە بەڕێوەچوونی رێوەڕسمی چلەی ئیمام حوسێن و بەشداریكردنی زیارتكاران لە رێوڕەسمەكەدا، بۆیە بڕیاری هەڵپەساردنی خۆپیشاندانەكان دراوە".

هاوكات له‌ ئێستادا رەوشی شاری بەغدا هێوربووەتەوە و ژیان و گوزەران تیایدا ئاساییبووەتەوە، ئەویش دوای ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان لە شارەكە و ژمارەیەك پارێزگای باشووری عێراق ئەنجام دران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی حكومی: 157 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا كوژراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و نه‌رویج ڕێككه‌وتنێكیان له‌ژێر ناوی (نه‌وت به‌رانبه‌ر گه‌شه‌پێدان) واژۆكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌در: پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه‌ حكومه‌ت چاكسازیی پێناكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. 3 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له‌ چله‌ی یادی شه‌هیدبوونی پێشه‌وا حسێن كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. ماته‌مگێڕانی چله‌ی ئیمام حسێن پرۆتێستۆی حكوومه‌تیان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ملیۆنەها كەس بۆ زیندووكردنەوەی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی لە كەربەلا ڕوویان لە عێراق كردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاماده‌ین چه‌كداره‌ داعشه‌ عێراقییه‌كان له‌ سوریا وه‌ربگرینه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا

سەرەتا