پێش 2 هەفتە 171 جار خوێنراوەتەوە

لە خولی ئیتاڵی ڕاهێنەر دوورخرایەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

 

ئۆزیبیۆ دی فرانچیسکۆ لە ڕاهێنەرایەتی یانەی سەمپەدۆریایی ئیتاڵی دوورخرایەوە ئەمەش پاش ئەوەی ئەنجامەکانی سەرەتایی وەرزی بە خراپی دەست پێکردبوو.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا و لە ماڵپەری تایبەت بەخۆی یانەی سەمپەدۆریا ئەوەی ئاشکرای کرد، کە گرێبەستی دی فرانچیسکۆ لەگەڵ یانەکەیان کۆتایی هاتووە و چی دیکە ناوبراو ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان ناکات.

دی فرانچیسکۆ ئەو ڕاهێنەرە لاوەیە کە توانی دوو وەرز پێش ئێستا لە چامپیۆنسلیگ وەک ڕاهێنەری ڕۆما ڕیمۆنتادا بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا تۆمار بکات، بەڵام لە نیوەی وەرزی رابردوو کارگێڕی ڕۆما ئەو ڕاهێنەری دوورخستەوە و سەرەتایی ئەم وەرزەش لە شوێنی جیامپاوڵۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی سەمپەدۆریایی وەرگرت.

بەڵام لە کۆی 7 یاری سەرەتایی ئەم وەرزە، دی فرانچیسکۆ لە 6 یاریدا شکستی هێناوە و لە پلەی کۆتایی خولی ئیتاڵی دێت و تەنیا 3 خاڵی کۆکردۆتەوە، ئەمەش هۆکاری دوورخستنەوەکەی بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا