پێش 2 هەفتە 203 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد نرخی کۆتایی سانچێزی بە ئینتەرمیلان ڕاگەیاندووە

پەیام سپۆرت

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نرخی دەستبەرداربوونی لە ئالێکسیس سانچێزی چیللی بە یانەی ئینتەرمیلان ڕاگەیاندووە.

 
ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی زانیاری لەبارەی داهاتووی سانچێزەوە بەدەستگەیشتووە و ئاشکرای دەکات، کارگێڕی مان. یونایتد ئامادەییان دەربڕیووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە شێوەیەکی یەکجاری لە بەرژەوەندی ئینتەرمیلان دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە چیللیە ببن، بۆ ئەو مەبەستەش داوای 25 ملیۆن یۆرۆیان لە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە کردووە.

میدیاکانی ئیتاڵیا لای خۆیانەوە هەڵوێستی ئیدارەی نێرازۆری ئاشکرا دەکەن، بەرپرسانی ئینتەرمیلان پەلەیان لە کڕینەوەی سانچێز نییە و دەیانەوێت یاریزانەکە زیاتر هەڵبسەنگێنن و دواتر لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەردا بڕیاری کۆتایی دەدەن.

هاوینی ئەمساڵ سانچێز بە خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە ڕیزی شەیتانە سوورەکانی بەرەو ئینتەرمیلاب جێهێشت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا