پێش 2 هەفتە 106 جار خوێنراوەتەوە

لاڤرۆڤ: 3 هه‌زار خوێندكاری عێراق له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی رووسیا ده‌خوێنن

په‌یام

سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كۆبوویه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا تیشكی خسته‌ سه‌ر قه‌یرانی كه‌نداو و وتی رووسیا و عێراق هاوهه‌ڵوێستن سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سێرگی لاڤرۆڤ وتی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆمان كرد سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوون به‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌شته‌می لیژنه‌ی رووسی ـ عێراقی له‌ نیسانی رابردوو له‌ به‌غدا ده‌ركرابوون.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وتیشی له‌ئێستادا، سێ هه‌زار خوێندكاری عێراق له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی رووسیا ده‌خوێنن، هه‌روه‌ها 100 دیپلۆماتكاری عێراقی به‌شدارن له‌ خوله‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ ئه‌كادیمیای دیپلۆماتكاریی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د حه‌كیم رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیرورامان ئاڵوگۆڕكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرنگی پته‌وتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و رووسیا، هه‌روه‌ها پته‌وتركردنی وه‌به‌رهێنان له‌ بواره‌كانی وزه‌، به‌رگریی و نه‌وتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ كورده‌كان نه‌داوه‌ 400 ساڵ بیان پارێزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

سەرەتا