پێش 2 هەفتە 101 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆی توندوتیژی دژ به‌ خۆپیشانده‌ران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رێكی سوپا ده‌كرێت

په‌یام

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند دوو فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رێكی سوپا به‌تۆمه‌تی فه‌رمانكردن بۆ به‌كارهێنانی هێز دژبه‌ خۆپیشانده‌ران، ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ دوو فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رێكی سوپا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان داوه‌ هێز دژبه‌ خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێندرێت، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كراون.

خۆپیشانده‌ران هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی حكوومه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كارمه‌ندانی ئه‌منی و خۆپیشانده‌ران له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا بوونه‌ته‌ ئامانجی قه‌ناس به‌ده‌سته‌ نه‌ناسراوه‌كان.

له‌ میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین دژبه‌ گه‌نده‌ڵی، بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 104 كه‌س كوژراون و شه‌ش هه‌زارو 107ی دیكه‌ش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی حكومی: 157 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا كوژراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و نه‌رویج ڕێككه‌وتنێكیان له‌ژێر ناوی (نه‌وت به‌رانبه‌ر گه‌شه‌پێدان) واژۆكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌در: پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه‌ حكومه‌ت چاكسازیی پێناكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. 3 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له‌ چله‌ی یادی شه‌هیدبوونی پێشه‌وا حسێن كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. ماته‌مگێڕانی چله‌ی ئیمام حسێن پرۆتێستۆی حكوومه‌تیان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ملیۆنەها كەس بۆ زیندووكردنەوەی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی لە كەربەلا ڕوویان لە عێراق كردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاماده‌ین چه‌كداره‌ داعشه‌ عێراقییه‌كان له‌ سوریا وه‌ربگرینه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا

سەرەتا