پێش 2 هەفتە 118 جار خوێنراوەتەوە

فالح فه‌یاز: دژبه‌ به‌و هه‌وڵانه‌ ده‌جه‌نگین كه‌ بۆ ڕووخاندنی عێراق ده‌درێن

په‌یام

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند: دژ به‌ به‌و هه‌وڵانه‌ ده‌جه‌نگن كه‌ بۆ رووخاندنی وڵاته‌كه‌مان ده‌درێن.

فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه‌ قسه‌ی كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وتی كارده‌كه‌ین له‌ پێناو بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دژبه‌ به‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌جه‌نگین كه‌ بۆ رووخاندنی وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌رێن.

فالح فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌دوورن له‌ هه‌ر ناكۆكێكی سیاسی له‌ عێراق و ته‌نها به‌رگریی له‌ ده‌ستوور و وڵات ده‌كه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییان به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نییه‌.

ناوبراو وتیشی له‌ ماوه‌كانی داهاتوودا، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمێنن كه‌ كێ له‌ پشت رووداوه‌كانی كوشتن و توندوتیژییه‌وه‌یه‌ له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ به‌ هیچ كه‌سێك ناده‌ن یاری به‌ ئاسایشی گه‌لی عێراقه‌وه‌ بكات.

به‌پێی دوایین ئامار كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون، گه‌یشتووه‌ته‌ 104 كه‌س، هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زارو 107ی دیكه‌ برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ كورده‌كان نه‌داوه‌ 400 ساڵ بیان پارێزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

سەرەتا