پێش 2 هەفتە 317 جار خوێنراوەتەوە

هه‌سه‌ده‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند

په‌یام

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ خاڵه‌كانی چاودێریی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و توركیا ڕاگه‌یاند.

هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاندووه‌ ئێمه‌ هه‌وڵی زۆرمان دا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامنه‌دات و نه‌رمیشمان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام نواند، به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌ركی خۆی به‌جێنه‌هێنا و هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور كشانده‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده‌، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نه‌رێنیی له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش ده‌بێت و خه‌باتی چه‌ند ساڵی ڕابردوو بۆ ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ تێكده‌دات.

هه‌سه‌ده‌ بڕیاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی توركیای داوه‌ و داواش له‌ هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات یه‌ك بگرن و له‌گه‌ڵ هێزی ڕه‌وای خۆیان بوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ به‌رگری له‌ گه‌ل و خاك بكه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ كورده‌كان نه‌داوه‌ 400 ساڵ بیان پارێزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوسیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زیان به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت

سەرەتا