پێش 2 هەفتە 202 جار خوێنراوەتەوە

كۆشكی سپی: به‌مزووانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له‌ باكووری سووریا ده‌ستپێده‌كات

په‌یام

ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵكرد و، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ سنووره‌كانی نێوان باكووری سووریا و توركیا كشانه‌وه‌.

پاش په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی دوێنێ‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ توركیا به‌ زووی ده‌ست به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ باكووری سووریا ده‌كات كه‌ ماوه‌یه‌ك پلانی بۆ داڕشتووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ناكه‌ن و ڕۆڵیشیان تێیدا نابێت.

كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا پاشئه‌وه‌ی كۆتاییان به‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ هێنا، ئیتر له‌و ناوچه‌یه‌دا نابن و هێزه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی سنووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ كورده‌كان نه‌داوه‌ 400 ساڵ بیان پارێزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوسیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زیان به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت

سەرەتا