پێش 2 هەفتە 86 جار خوێنراوەتەوە

تۆ ده‌زانیت ناوی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟

ئا: سه‌ڵاح سالار


1
سوریا: ده‌ڵێن له‌ناوی ئاشوورییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.
لبنان: یه‌كێك له‌ماناكانی به‌واتای شاخێكی سپییه‌.
اردن: به‌مانای به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو هاتووه‌.

2
فلسطین: ده‌ڵێن گه‌لێكی لێبووه‌ ناویان فلسطر بووه‌.
العراق:‌ واتا كه‌ناراو، به‌هۆی دیجله‌ و فوراته‌وه‌،
ئه‌و شوێنانه‌ی نزیك ئاوبێت پێی گوتراوه‌ العرق.
ده‌شلێن عراق كۆی عه‌ره‌قه‌، واتا سه‌رچاوه‌ی زۆر.

3
كویت: بچووككراوه‌ی وشه‌ی كوته‌. به‌واتا قه‌ڵا دێت.
السعودیة: له‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودی پاشاكه‌یانه‌.
القطر: له‌ دڵۆپه‌ی ئاو وه‌رگیراوه‌، چونكه‌ بارانی زۆره‌.

4
بحرین: به‌واتای ده‌ریا و سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆره‌.
سلطنة عمان: ناوی دۆڵێكی كۆنه‌ له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن،
كه‌ ئێزدییه‌كان پاش ڕووخانی به‌نداوی مه‌ئره‌ب،
هاتوونه‌ته‌ عه‌مان، ناوه‌كه‌ی خۆیان هێناوه‌ بۆ ئه‌وێ.

5
ابوظبی: ناوه‌كه‌ی له‌ جۆره‌ ئاسكێكه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.
دبی: له‌ جۆره‌ كولله‌یه‌كه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ قه‌ڵه‌وه‌ و نافڕێ.
یمن: ده‌ڵێن له‌ وشه‌ی ده‌ست ڕاسته‌وه‌ وه‌رگیراوه‌،
چونكه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی ڕاستی كه‌عبه‌ی پیرۆز.

6
مصر: خۆی وشه‌كه‌ ئێستا واتای وڵات ده‌به‌خشێت،
به‌ڵام ده‌ڵێن كوڕێكی نووح ناوی مصرایم بووه‌،
وشه‌ی Egypt كه‌ ئینگلیزه‌كان بۆ میسر به‌كاری دێنن،
ئه‌ویش له‌ وشه‌ی قیبتییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

7
لیبیا: پێشتر هۆزێك له‌وێ ژیاون ناویان لیبو بووه‌.
تونس: پێشتر هۆزی به‌ڕبه‌ڕه‌كان له‌و شوێنه‌ ژیاون،
دواتر عه‌ره‌ب هاتوونه‌ته‌ ئه‌وێ و نیشته‌جێ بوون،
وشه‌كه‌ به‌ڕبه‌ڕییه‌ و واتای به‌رزه‌خ ده‌به‌خشێت.

8
السودان: له‌ناوی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ ڕه‌شن.
الصومال: واتا زه‌وییه‌كی سه‌وزی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ئاژه‌ڵ.
جیبوتی: واتا شوێنێكی زۆر گه‌رم، سووتاو به‌ گه‌رما.

9
مه‌غریب: به‌مانای خۆرئاوابوون، یان خۆرنشین دێت،
وایانزانیوه‌ خۆر له‌ چین هه‌ڵدێت و له‌وێ ئاوا ده‌بێت.
موریتانیا: وشه‌یه‌كی لاتینییه‌، واتا سه‌رزه‌مینی سپی،
مور یانی سپی، تانیا واتای خاك ده‌به‌خشێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند زانیارییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

سەرەتا