پێش 2 هەفتە 215 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێک لە چێڵسی بێزارە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

کریستیان پۆلیسیچی ئەمریکی لە ڕیزەکانی یانەی چێڵسی لەندەنی هەست بە ئاسوودەیی ناکات و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا یانەکەی جێبهێڵێت.


لەم بارەیە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە بریکارەکەی پۆلیسیچ بێزاری یاریزانەکەی گەیاندۆتە کارگێڕی بلوز و بە بەرپرسانی ئەو یانەیەیی ڕاگەیاندووە کە بەهۆی زۆری مانەوەی پەسەر کورسی یەدەگ ئاسوودە نییە و ئەگەر گرێبەستێکی گونجاوی بەدەست بگات ئەوا لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.


ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە کارگێڕی بلوز لامپاردی ڕاهێنەریان لە داواکەی پۆلیسیچ ئاگادار کردۆتەوە و چاوەڕوانی بۆچوونی ئەو ڕاهێنەرە دەکەن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانە ئەمریکییەکە بە خواستن بدەنە یانەیەکی دیکە.


جێی ئاماژەیە هاوینی ئەمساڵ پۆلیسیچ بە بڕی 58 ملیۆن پاوەند لە یانەی بوروسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەوە کرد و شەش مانگ پێشتر و پێش ئەوەی یانە لەندەنییەکە سزا بدرێت واژۆ لەسەر گرێبەستەکە کرا بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا