پێش 2 هەفتە 15 جار خوێنراوەتەوە

ئەزمە


یاسین محێدین 


دوای «ئوم کولثوم»
کێ گۆرانی بۆ نیل دەڵێ؟

لە دوای «فەیروز»
کێ شیوەن بۆ شەوانی
بەیروت و بەحر دەگێڕێ؟

دە پێم بڵێ
لە دوای «دەروێش»
کێ ھۆنراوە
لە بۆ «قودس» و گەڕانەوە
یا بۆ ئازادی دەنوسێ؟

ئەی لای خۆمان
دوای کامەران
کێ لە ئێمە
سەرو ماڵ و شعرەکانی
ئەکا بەکۆجی قوربانی
لە بۆ کورد و بۆ کوردستان؟

زۆر دەترسم
لەوە دەچێ
سەردەمی نوێ
ئەزمەی بیرو داھێنان بێ
خۆری جوانی و
بەھرەو ھونەر
خۆی لە کەل داو زوو ئاوابێ

زۆر دەترسم
کەوا ئەم ئەزمونە تاڵە
لاواکانمان نائومێد کاو
جارێکی تر قەت بڕوایان
بە خەبات و بەئازادی و
بە خۆێندن و بە دواڕۆژو
بە ژیانێکی نوێ نەبێ

لە ڕاستیدا زۆر دەترسم
خودی خۆشم
نائومێد بم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەزمە

  • پێش 2 هەفتە

    یەکێک لە سروودە بەناوبانگەکانی هونەری ئیسلامی ژێرنوسی كوردی بۆ زیادکرا

  • 02/09/2019

    شووشه‌ سڕی نیشتیمان

  • 20/08/2019

    توركیا وشه‌ی كوردستان له‌ رۆمانێكی پاولۆ كۆیلۆ ده‌سڕێته‌وه‌

  • 06/08/2019

    رۆمانی ده‌ریاس و لاشه‌كان سه‌ریاس چۆن هاته‌وه‌و بۆ ونبوو؟

  • 29/07/2019

    رۆژێک ھەر دێم و پەیامێک دەھێنم

  • 24/07/2019

    پێغەمبەر ناسی لە ڕوانگەی مەحوییەوە

  • 23/07/2019

    كاریگەریی تێڕوانینی‌ ئایدۆلۆژی‌ لەسەر کەلتووری‌ کورد

سەرەتا