پێش 2 هەفتە 958 جار خوێنراوەتەوە

چۆن هه‌نگوینی ئه‌سڵ بناسینه‌وه‌؟

په‌یام

هه‌نگوین یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌مه‌كانى هه‌نگ و یه‌كێك له‌سه‌رسوڕهێنه‌رترین خۆراكه‌كانى سه‌ر زه‌مینه‌، به‌ پێكهاته‌ تۆكمه‌كه‌ى ده‌ناسرێته‌وه‌و به‌خواردنى بڕێكى باش وزه‌و سود ده‌ست بخۆره‌كه‌ى ده‌كه‌وێت، رۆژانه‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن سوده‌ ته‌ندورستى و ده‌روونى و پزیشكییه‌كانى هه‌نگوین بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى به‌رده‌وام ده‌وروژێنرێن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا هه‌نگوینی ئه‌سڵ و چاك چۆن له‌هه‌نگوینی نائه‌سڵ و خراپ جیا بكه‌ینه‌وه‌؟

بێگومان بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ پێویسته‌ بزانین ئایا هه‌نگوینی چاك كامه‌یه‌؟

توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان، هه‌نگوینی چاك به‌هۆى پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ جیاده‌كه‌نه‌وه‌.واته‌ له‌تاقیگه‌دا كاتێك شیكارى ده‌كرێـت بۆ هه‌نگوین رێژه‌ى پێكهێنه‌ره‌كانى حوكم ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چاكى و خراپیى هه‌نگوینه‌كه‌. بۆ نمونه‌ له‌هه‌نگوینی ئه‌سڵدا رێژه‌ى شه‌كر به‌نزیكه‌یى پێویسته‌ له‌ نێوان 77-80% بێت و رێژه‌ى ئاو تیایدا به‌نزیكه‌یى 17-18% بێت. ئه‌وانى دیكه‌ش پێكهاته‌ پرۆتینی و كانزاكانن (مه‌گنسیۆم، ئاسن، كالسیۆم، ئه‌له‌منیوم، یود و .....هتد).

به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگتره‌ رێژه‌ی شه‌كره‌كه‌یه‌، چونكه‌ پێویسته‌ رێژه‌ى تاکەشه‌كرى میوه‌ (فره‌كتۆز) له‌هه‌نگویندا 38% و تاکەشه‌كرى ترێ (گلوكۆز) 31% بێت، مالتۆز و شه‌كره‌ به‌رزه‌كانیش پێكه‌وه‌ 9% بن. رێژه‌ى سوكه‌رۆزیش پێویسته‌ نه‌گاته‌ 2% چونكه‌ ئه‌و شه‌كره‌یه‌ كه‌پێویستییه‌كى زۆرى به‌ هۆرمۆنى ئه‌نسۆلینه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ سودى لێ ببینێت، واته‌ ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشیى شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ده‌بێ خۆیان له‌م جۆره‌ شه‌كره‌ به‌تایبه‌ت بپارێزن. ئێ بێگومان ئه‌و هه‌نگ-ه‌یشى شه‌كرى پێ بدرێت رێژه‌ى شه‌كرى سوكه‌رۆزى به‌رز ده‌بێت.

له‌كۆتاییدا پێویسته‌ بزانین ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى بۆ هه‌نگوین ده‌كرێن هیچیان 100% نیین، له‌نمونه‌ى (به‌ستن، سوتاندن و گه‌رمكردن، پێكه‌وه‌نوسان و كشان، بۆنى هه‌نگوین، ره‌نگى هه‌نگوین و ...هتد) چونكه‌ ئه‌وانه‌ى فێڵ ده‌كه‌ن له‌هه‌نگویندا حه‌تمه‌ن به‌م تاقیكردنه‌وانه‌ ئاشنان و چاره‌یشیان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌. ئه‌ى چى بكه‌ین؟

چاره‌ ته‌نها دوو شته‌:

 1. پشكنینی تاقیگه‌یى بۆ دیاریكردنى رێژه‌ى پێكهاته‌كانى.
2. ویژان و ناسینی هه‌نگه‌وان و شوێنى هه‌نگه‌ڵانه‌كه‌ى.
به‌هیواى خواردنى هه‌نگوینی ساغ و ئه‌سڵى.



ئاسۆگه‌ڵاڵى
ئه‌ندازیارى كشتوكاڵى و به‌كالۆریۆس له‌زانستى به‌روبوم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند زانیارییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

سەرەتا