پێش 2 هەفتە 111 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونه‌وه‌كانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات

په‌یام

دانوستانه‌كانی نێوان شاندی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور كه‌ له‌ ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید به‌ڕێوه‌چوو، به‌ هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشت.

كه‌ناڵی(ئێس. ڤی. تی)ی سویدی له‌سه‌ر زاری (كیم میۆنگ گیل) گه‌وره‌ دانوستانكاری كۆریای باكووره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: دانوستانه‌كان له‌ ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانیاندا نه‌بوون و كۆتاییان هاتووه‌.

(كیم میۆنگ گیل) سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا نه‌رمی نه‌نواندووه‌ و پێداگری له‌سه‌ر بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی جارانی كرده‌وه‌، ئه‌و وتیشی: "ئه‌وان ئێمه‌یان بێئومێدكرد، به‌ نه‌هێنانی هیچ شتێكی نوێ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، گوڕ و تینی ئێمه‌یان كپ كرده‌وه‌".

تا ئێستا شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌.

ڕۆژی ڕابردوو، له‌ ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توند دا، له‌ شه‌قامی (لیدینگۆ)ی شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه‌كانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا ده‌ستیانپێكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان‌و رێكه‌وتنی وڵاتان تاوتوێده‌كات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا.. ته‌رم ی ٣٩ په‌نابه‌ر له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا دۆزرایه‌وه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی كرملین: ئەمریكا خیانەتی لە كوردەكان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

سەرەتا