پێش 2 هەفتە 98 جار خوێنراوەتەوە

له‌ دوای ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه‌ دووه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌ تونس، به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

ئه‌مڕۆ، له‌ سه‌عات حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ تونس بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌پێی تۆماری ده‌نگده‌ران، حه‌وت ملیۆن و 65 هه‌زار و 307 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار هه‌زارو 567 ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌ 33 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تونس به‌ ڕووی ده‌نگده‌راندا كراونه‌ته‌وه‌.

ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تونس 217 كورسییه‌، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌زار و 592 لیستی حزبی و هاوپه‌یمانی و سه‌ربه‌خۆ ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن و زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌سیش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و لیستانه‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كاندید كراون.

له‌ دوای شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه‌ له‌ ساڵی 2011، ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ تونس به‌ڕێوه‌ده‌چێت بڕیاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش به‌ڕێوه‌بچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان‌و رێكه‌وتنی وڵاتان تاوتوێده‌كات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا.. ته‌رم ی ٣٩ په‌نابه‌ر له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا دۆزرایه‌وه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی كرملین: ئەمریكا خیانەتی لە كوردەكان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

سەرەتا