پێش 2 هەفتە 148 جار خوێنراوەتەوە

گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

په‌یام

گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگه‌ بگرێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌ و له‌ هه‌مان کات دا کارێگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ؛ هیچ خۆراکێک یان خۆراکی ته‌ندروست به‌ ته‌نها نامان پارێزێت له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

گرنگترین ڕێنمیایه‌کان بۆ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ :

1-کێشی ته‌ندروست : قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش دووه‌م هۆکاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌.
2-چالاک به‌ و وه‌رزش بکه‌ : که‌متر دابنیشه‌ و زۆرتر به‌ پێ و وه‌رزش بکه‌ هه‌موو ڕۆژێک یان زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی هه‌فته.
3-خۆراکی سه‌ره‌کی ڕۆژانه‌ت با ێکهات بێت له‌ دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌کان ( ئاردی بۆر ، برنجی بۆر ، گه‌نمه‌ شامی ، شۆڤان ، هتد ) ، سه‌وزه‌ و میوه‌ ، پاقله‌مه‌نیه‌کان له‌گه‌ڵ شیری که‌م چه‌وری و شیرمه‌نی که‌م چه‌وری.
4-که‌مکردنه‌وه‌ی گۆشتی سوور پێویسته‌ مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو له‌ هه‌فته‌یه‌ک دا زیاتر له‌ ( ٦۰۰ گرام ) نه‌خوات و پێویسته‌ هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ جار ماسی بخوات به‌ مه‌رجێک هه‌رجارێک له‌ ( ۷۰ گرام ) زیاتر نه‌خوات.
5-نه‌خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ کحوولیه‌کان : یان زۆر که‌مکردنه‌وه‌یان ڕۆژانه‌ نابێت یه‌ک پێک زیاتر بێت.
6-دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گازی و شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و وزه‌به‌خشه‌کان یان که‌م کردنه‌وه‌یان.
7-خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ی تازه‌ و هه‌مه‌جۆر و ڕه‌نگ جیاواز : ڕۆژانه‌ دوو جار یان زیاتر.
8-که‌م کردنه‌وه‌ی یان نه‌خواردنی ڤاست ڤوود ( وه‌ک هه‌مبه‌رگر ، پیتزا ، گه‌س ) ، گۆشتی قووتوو ، شیرینی.
9-که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی شه‌کر و خوێی چێشت : نه‌خواردنیان باشتره‌ ؛ به‌کارهێنانی به‌هارات و مادده‌ شیرینکه‌ره‌ سروستیه‌شیان له‌ بری.
10-که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵ و به‌ز : به‌کارهێنانی زه‌یتی سروشتی وه‌ک زه‌یتی زه‌یتوون ، که‌تان ، سۆیا۰
11-وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ کێشان و نێرگه‌له‌کێشان.
12-خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو ڕۆژانه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان.
13-پێدانی شیری دایک به‌ مناڵ : زۆر گرنگه‌ بۆ پاراستنی دایک و مناڵ له‌ شێرپه‌نجه‌.
14-شێوازی چێشت لێنان زۆر گرنگه‌ : خواردنه‌که‌ به‌ هێواشی و به‌ پله‌ی گه‌رمی نزم ئاماده‌ بکه‌ ؛ خواردنی کوڵاو زۆر باشتره‌ له‌ سوورکراوه‌ و برژاندنی زۆر.
15-خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک به‌کتریا و ڤایرۆس : وه‌ک به‌کتریای گه‌دده‌ ، ڤایرۆسی جگه‌ر جۆری بی و سی ، ڤایرۆسی ئایدز ، ڤایرۆسی.
16-دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ تیشکی خۆر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕۆژانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی پێستیان زۆر سپی یه‌ ، ڕه‌نگی قژیان کاڵه‌ ، له‌ مناڵی بچووک دا به‌ڵام ڕۆژانه‌ پێویسته‌ هه‌موو که‌سێک بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک بچێته‌ به‌ر هه‌تاو.
17-دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی ڤیتامین و کانزا و ئۆمێگا سێ به‌ شێوه‌ی ده‌رمان ؛ له‌ ڕێگه‌ی خواردنه‌وه‌ وه‌ریان بگره‌ مه‌گه‌ر زۆر پێویست بکات.

ئاماده‌کردنی دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا