پێش 2 هەفتە 633 جار خوێنراوەتەوە

یەکێک لە سروودە بەناوبانگەکانی هونەری ئیسلامی ژێرنوسی كوردی بۆ زیادکرا

په‌یام

سرودى "حیاتي كلها لله" کە یەکێکە لە سروودە بەناوبانگەکانی هونەری ئیسلامی زمانی کوردیش بۆ ژێرنوسەکەی زیادکرا.

ڕاستگۆ قاسم ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کورستان، بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی راگەیاند: عەبدولسەلام حەوا خاوەنی سرودی "حیاتي كلها لله" پەیوەندی پێوەکردووە و پێیوتووە دەیەوێت زمانی کوردیش بۆ ناو ژێرنووسەکانی سروودەکەی زیاد بکات، هەربۆیە داوای لەو ناوبراو کردووە کە تێکستی سروودەکەی بۆ وەرگێڕێت.

ڕاستگۆ باسی لەوەکرد: کە ڕاستەوخۆ پاش داواکارییەکەی عەبدولسەلام حەوا، ئەویش دەستی کردووە بە وەرگێڕانی تێكستەکە و نیشانی چەندین کەسی شارەزای زمانی عەرەبی و وەرگێڕی بەتوانای داوە تا وەرگێڕانێکی ڕاست و دروست بۆ سروودەکە بکەن، سەرەنجام پاش تەواو بوونی وەرگێڕانەکەی بۆ ئەو هونەرمەندە ئیسلامییە ناردووە، لە ئێستادا لە پەڕەی فەرمی عەبدولسەلام حەوا کلیپەکە بە ژێرنوسی زمانی کوردیش بەردەستە.

ڕاستگۆ قاسم وتیشی: هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکات کە ئەو ئەرکەی بە ئەنجام گەیاندووە و پێیوایە ئەرکی سەرشانی بەرامبەر بە ئاینەکەی و نیشتیمانەکەشی بەدیهێناوە، کە هەم توانیویەتی سرودێکی مانادار و بەناوبانگی وەک سرودی "حیاتي كلها لله" بەژێرنوسی کوردیش بڵاو ببێتەوە، هەروەها زمانی کوردی لە ڕیزی زمانە بەربڵاوەکانی جیهان لە لیستی ژێڕنوسەکاندا دانراوە.

سروودی "حیاتي كلها لله"ی عەبدولسەلام حەوا تەنها لە پەڕەی فەڕمی ئەو هونەرمەندە زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٩٠٠ هەزار جار بینراوە، هەروەها لە بۆ دەیان زمانی زیندوو وەرگێڕدراوە، ئەمە بەدەرلەوەی لە چەندین ئاهەنگ و مەراسیمی جیاوازدا لە کۆنسێڕتی گەورە و فراواندا بەراستەوخۆ پێشکەشی ئامادەبوانی کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەزمە

  • پێش 2 هەفتە

    یەکێک لە سروودە بەناوبانگەکانی هونەری ئیسلامی ژێرنوسی كوردی بۆ زیادکرا

  • 02/09/2019

    شووشه‌ سڕی نیشتیمان

  • 20/08/2019

    توركیا وشه‌ی كوردستان له‌ رۆمانێكی پاولۆ كۆیلۆ ده‌سڕێته‌وه‌

  • 06/08/2019

    رۆمانی ده‌ریاس و لاشه‌كان سه‌ریاس چۆن هاته‌وه‌و بۆ ونبوو؟

  • 29/07/2019

    رۆژێک ھەر دێم و پەیامێک دەھێنم

  • 24/07/2019

    پێغەمبەر ناسی لە ڕوانگەی مەحوییەوە

  • 23/07/2019

    كاریگەریی تێڕوانینی‌ ئایدۆلۆژی‌ لەسەر کەلتووری‌ کورد

سەرەتا