پێش 2 هەفتە 110 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونه‌وه‌كانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا بەبێ ئه‌نجام كۆتایی هات

په‌یام

دانوستانه‌كانی نێوان شاندی كۆریای باكوور و شاندی ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.

کەناڵی SVTی سویدی له‌سه‌ر زاری گه‌وره‌ دانوستانكاری كۆریای باكوور، كیم میۆنگ گیل-ه‌وه‌ بڵاویکردەوە کە دانوستانه‌كان له‌ ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانیاندا نه‌بوون و كۆتاییان هاتووە. 

كیم میۆنگ گیل جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكییه‌كان شتێكی نوێیان نه‌هێنایه‌ سه‌ر مێزی دانوستان و ئه‌مه‌یش ره‌وشێكی بێزاركه‌ر بوو. 

گه‌وره‌ دانوستانكاری كۆریای باكوور، كیم میۆنگ گیل سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا نه‌رمی نه‌نواندووە و پێداگیری له‌سه‌ر بۆچوون و هه‌ڵوێستی جارانی كرده‌وه‌ و گوتی: "ئه‌وان ئێمه‌یان بێئومێد كرد، به‌نه‌هێنانی هیچ شتێك بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆ گوڕوتینی ئێمه‌یان كپكرده‌وه‌".  

تا ئێستا شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌. 

دوێنێ به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌ دامه‌زراوه‌كانی Villa Elfvik Strand له‌ شه‌قامی لیدینگۆ شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان پێكردبوو. 

كۆریای باكوور داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات سزاكان هه‌ڵبگرێت، ئه‌مریكاش داوا له‌ كۆریای باكوور ده‌كات كۆتایی به‌ هه‌وڵه‌كانی بهێنێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ و دروستکردنی چه‌كی ئه‌تۆمی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا