30/06/2019 588 جار خوێنراوەتەوە

بابان نازناوی خولی نایابی تیپەمیللیەكانی سلێمانی بەرز كردەوە

په‌یام سپۆرت

لەشاری سلێمانی كۆتای هات بەیاریەكانی خولی نایابی تیپە میللیەكانی سلێمانی‌و تیپی بابانیش نازناوەكەی بەرز كردەوە.

لەیاریگای چیا‌و لەیاری كۆتای خولەكەدا هەردوو تیپی بابان‌و زێو بەیەك گەیشتن.

بەدرێژایی هەردوو گێمی یاریەكە یاریزانانی هەردوو تیپ ئاستێكی بەهێزو بەرزییان پیشاندا، چونكە هەردوو پێكهاتەكانیان بەیاریزانانی یانەكان بەهێز كردبوو.

دوای تەوابوونی كاتی یاسای یاریەكە كە هەردوو تیپ بەگۆڵێك یەكسان بوون بەلێدانەكانی یەكلاكەرەوە تیپی بابان توانی یاریەكە بەسودی خۆی یەكلای بكاتەوە‌و نازناوەكە بەرز بكاتەوە.

دوای تەوابوونی یاریەكەش لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی‌و حزبی یاریەكەوە خەڵات بەسەر یاریزانانی هەردوو تیپ‌و گۆڵكارو باشترین یاریزان دابەشكرا.

لەقۆناغی پێش كۆتای خولەكەشدا تیپی بابان لەچیا‌و زێوێش لەتیپی پێشرەوی خەباتیان بردبویەوە بەلێدانەكانی یەكلاكەرەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدری لە یاریگاکان ئاشکرا کرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • پێش 1 هەفتە

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

سەرەتا