پێش 2 هەفتە 304 جار خوێنراوەتەوە

حه‌لبوسی: ئەگەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكرێت، بەشداری خۆپیشاندانەکان ده‌كه‌م

په‌یام

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵێندا كە بچێتە سەر شەقام و بەشداری بكات لە خۆپیشاندانەکان، ئەگەر حكوومەت داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: "ئەگەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكرێت، ئەوا دەچمە سەر شەقام و بەشداری دەكەم لە خۆپیشاندانەکان".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەیە بە هەمواركردنی وەزارییدا بچێتەوە ئەگەر سەرۆكوەزیران، عادل عەبدولمەهدی داوایەك لەوبارەوە پێشكەش بكات.

پێشتر محەمەد حەلبوسی داوای لە حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی كرد ئەو كەسانە دەست نیشان بكات كە لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران كرد كە بۆ تاوتوێكردنی داواكارییەكانیان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بن.

حه‌لبوسی دوای له‌ خۆپیشاندەران كرد، بەردەوام بن لە داواكارییە رەواكانیان و دوور بكەونەوە لە پێكهەڵبرژان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی حكومی: 157 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا كوژراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و نه‌رویج ڕێككه‌وتنێكیان له‌ژێر ناوی (نه‌وت به‌رانبه‌ر گه‌شه‌پێدان) واژۆكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌در: پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه‌ حكومه‌ت چاكسازیی پێناكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. 3 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له‌ چله‌ی یادی شه‌هیدبوونی پێشه‌وا حسێن كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ربه‌لا.. ماته‌مگێڕانی چله‌ی ئیمام حسێن پرۆتێستۆی حكوومه‌تیان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ملیۆنەها كەس بۆ زیندووكردنەوەی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی لە كەربەلا ڕوویان لە عێراق كردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاماده‌ین چه‌كداره‌ داعشه‌ عێراقییه‌كان له‌ سوریا وه‌ربگرینه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا

سەرەتا