10/10/2023 1009 جار خوێنراوەتەوە

نێمار ناوی باشترین یاریزانی مێژوو و قورسترین بەرگریکار و باشترینی ئاسیا ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - مەروان تاڵب

نێماڕی بەڕازیلی و یاریزانی هیلالی سعودی بەلایەوە لیۆنێل مێسی ژمارە یەکە و ناوی قورسترین بەرگریکار و باشتر یاریزانی ئاسیا ئاشکرا دەکات.

 لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەتەی سەبارەت بە باشترین یاریزان لە نیوان مێسی و کریستیانۆ وتی: بەدڵنیاییەوە لیۆ هیچ بەراوردێکی نییە، لەبەر ئەوەی یاریزانی ژمارە یەکە و گەورەترین یاریزانە لە میژوودا.

سەبارەت بە باشترین بەرگریکار کە ڕووبەڕووی بووەتەوە نێماڕ ڕایگەیاند، واڵکەر لە مانچستەر یستی قورسترین بەرگریکارە کە ڕووبەڕووی بووەتەوە یاریزانێکی بەهێز و خێرایە، لە هیلالیش کۆلێبالی ناوازەیە.

لە کۆتایدا سەبارەت بە دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئاسیا نێماڕ ئاشکرای کرد، سالم دوسەری باشترینی ئاسیایە و هیچ یاریزانێکی نەبینیوە وەک سالم توانای تەکنیکی گەورەی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بێنزیمە بە هێرشبەرێکی کلاسیک ناو دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 1 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 1 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 1 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 2 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

سەرەتا