07/10/2023 1223 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری پشتیوانی بۆ گەلی فەڵەستین دەردەبڕێت

پەیام 

ڕونكردنەوەیەك لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەرییەوە لەسەر ڕووداوەكانی فەڵەستین.

بسم الله الرحمن الرحیم

ئەوەی ئەم بەیانییە ڕوویدا لە نێوان تێكۆشەرانی فەڵەستین و سەهیۆنیە داگیركەرەكاندا لە دەوروبەری غەززە، جێبەجێبوونی فەرمایشتی خوای بەرزە....

چونكە لەمێژە هێزە سەهیۆنیەكان هەڵدەستن بە كوشتن و وێرانكردن و سووتاندن و دەركردن و جۆرەكانی دیكەی دەستدرێژی و ستەم دژی فەڵەستینییەكان هەموو سنوورێكی بەزاند و جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا، بۆیە كاتی ئەو كاردانەوە هاتبوو كە بینیمان.

لەخوای بەرزیش داواكارین كە هاوكاری فەڵەستینییەكان و تێكڕای ستەملێكراوان و چەوسێنراوانی دونیا بێت وە بەسەر دوژمنانی ستەمكار و داگیركەریاندا سەریان بخات.

هیوادارم لەوەی ڕوویدا پەند و ئامۆژگاری هەبێ بۆ هەركەسێك كە پەند وەربگرێت لە ڕووداوەكانی ڕۆژگار، بەتایبەت سەهیۆنییە داگیركەرەكانی یەكەمین ڕووگە و سێهەمین حەرەمی موسوڵمانان.

لەسەر تێكڕای موسوڵمانانیش پێویستە پشتیوانی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین بكەن بەهەرچی لە توانیاندایە ئەگەر بە دووعایەكیش بێت.

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان  
22ی سێی 1445ی كۆچی  بەرانبەر  7ی دەی 2023ی زاینی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵاى سەركردایەتیی كۆمەڵ بەرپرسی نوێی مەڵبەندی گەرمیان هەڵبژێردرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كاندیدی دەرچووی كۆمەڵ ژمارەیەك لە زیانلێكەتووانی چەمچەماڵى بەسەركردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بە ئامادەبوونی لیژنەی ڕاسپێردراوی سەركردایەتیی كۆمەڵ بەرپرسی نوێی مەڵبەندی سۆران هەڵبژێردرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی كۆمەڵ سەردانی چەمچەماڵى کرد و هاوسۆزی بۆ زیانلێكەوتووانى لافاوەکە دەربڕى

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولجه‌بار ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    دەستاودەستی چەند پۆستێكی ناوخۆیی كۆمەڵی دادگەری ئەنجام درا

  • پێش 2 هەفتە

    مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵ سوپاسنامەی بەخشیە بریكارانی ڕۆژی دەنگدان

سەرەتا