پێش 3 هەفتە 179 جار خوێنراوەتەوە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: ده‌ستبه‌رداربوون له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروستده‌كات

په‌یام

توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن: ده‌ستبه‌رداربوون له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لێیه‌تییه‌كان كاریگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر مرۆڤ جێده‌هێڵێت.

توێژه‌ران له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌راوردێكیان له‌سه‌ر چالاكیی زیاترله‌ 1750 قوتابی زانكۆ كرد له‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك وازیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێناوه‌، له‌گه‌ڵ به‌شێكی دیكه‌یان كه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوون.

توێژینه‌كه‌ كه‌ ناونیشانی (شوێنه‌واری ئابووری فه‌یسبووك)ی هه‌ڵگرتووه‌، ده‌ریخستووه‌ "هه‌رچه‌نده‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی كه‌متر ڕاگه‌یشتن و به‌كاربردنی خه‌ڵك به‌ هه‌واڵ و زانیاری، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كه‌مترین هه‌واڵی ناڕاست و ناباویان به‌رچاو ده‌كه‌وێت".

تیمی توێژه‌ره‌وان قوتابییه‌كانیان كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌: به‌شێكیان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ فه‌یسبووك دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌، به‌شێكیشیان له‌ هه‌مان ماوه‌دا به‌رده‌وام بوون، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك هه‌ڵگرتووه‌ به‌رهه‌مدارتر بوون و له‌ ڕووی ده‌روونیشه‌وه‌ كه‌متر تووشی خه‌مۆكی بوون".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند زانیارییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

سەرەتا