پێش 3 هەفتە 158 جار خوێنراوەتەوە

پەشێوی دڵەراوکێی دابران!

په‌یام

یەکێکە لە پەشێوییەکانی دڵەراوکێ. دڵەراوکێکە سەبارەت بە دووربوون یان خەیاڵکردن دەربارەی دورکەوتنەوە لە دایباب و کەسانی خۆشەویستە، بۆنمونە کاتیک دەچێتە قوتابخانە توشی دڵەراوکێ دەبێت و نایەوێت بچێت، لەبەرئەوەی لە دایبابی دادەبرێت! یان نایەوێت لە ژورێکی تر بخەوێت بەهۆی ئەوەی کە ناتوانێت لە دوری دایبابی بخەوێت!

بە هۆی ئەم دڵەراوکێیەوە تاک توشی چەندین نیشانەی رەفتاری و دەرونی دەبێت وەکو:
رەتکردنەوەی دورکەوتنەوە لە دایباب.
گریان و ورکگرتن.
سەرئێشە و سکئێشە.
دڵەکوتە، یەلنج.

 هەموشی لەبەرئەوەیە کە لە دایبابی دابراوە یان لەکاتێکدا کە ترسی هەیە لێیان دابرێت.

ئەم حالەتە زۆربەی کات لەسەرەتای چونە قوتابخانە و باخجەی ساوایان رودەدات. تایبەت نییە بە تەمەنێکی دیاریکراوەوە. لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکا بە نزیکەیی لەسەدا ٤ی مندالان و لەسەدا ١.٦ی نەوجەوانان توشی ئەم پەشیوییە دەبن.
چارەسەرەکەی بریتییە لە کارکردنی هەرسێ لایەنی قوتابخانە، دایباب، و چارەسەرکار (پزیشکی دەرونی و چارەسەرکاری دەرونی). بە چەند رێوشوێن و شیوازێک لە چارەسەری رەفتاری لە شێوەی کەمکردنەوەی لەسەرخۆی هەستیاری و دلەراوکێکە و کارکردن لەسەر بنەمای پاداشت کردن لە کاتی دابران لە دایباب.

ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەرسێ لایەن هەیە و هەریەکە و بەرپرسیارییەتی خۆی هەیە، هەندیکجار بەتایبەت ئەگەر پەشێوییەکە توندبوو ئەوە لەوانەیە پیویات بکات دەرمان بدریت بە مندالەکە.

دكتۆر جه‌عفه‌ر عومه‌ر
پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    ترسی منداڵ له‌ قوتابخانه‌ هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 1 هەفتە

    كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر ده‌روونی تاك چییە؟

  • پێش 2 هەفتە

    کێشەی چوونە دەرەوه‌ی شەوانەی هەرزەکاران

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو چوار نێعمەتە مرۆییەی کە پێویستە لە خێزانی پێشەنگدا هەبن؟

  • پێش 3 هەفتە

    پەشێوی دڵەراوکێی دابران!

  • پێش 4 هەفتە

    چۆن وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یته‌وه‌

  • 19/09/2019

    ده‌بێت جانتای قوتابی كێشی چه‌ند بێت؟

  • 18/09/2019

    ئارامگرتن سنووری ھەیە.. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسیارە بێکۆتاکانی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

سەرەتا