04/10/2019 699 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عه‌لی باپیر برووسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا كرد

په‌یام
بەبۆنەی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول نووسەر و ئەدیب‌و ڕۆشنبیری كورد، مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی برووسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی بروسكەكەیە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێز كاك فاروق مەلا مستەفای سەفوەت
السلام علیكم و رحمە الله
بەبۆنەی كۆچی دوایی برای بەڕێزتانەوە، جەنابی (پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ)، سەرەخۆشییتان لێ دەكەم، خوا لێی خۆش بێ‌‌و جێگای بەهەشت بێ‌‌و سێبووریی‌و ئارامییش بەسەر دڵی ئێوەدا بڕێژێ‌‌و هەموولایەكیشمان بە ئیسلامەوە بژیەنێ‌‌و بە ئیمانەوە بمرێنێ‌‌و سەرەنجاممان خێر و سەرفرازی بێت.
بێگومان كۆچی دوایی جەنابی دكتۆر عیزەدین كەلێنێكی گەورەی جێهێشتووە، چونكە یەكێك بوو لە نووسەر و ئەدیب‌و ڕۆشنبیرە هەڵكەوتووەكانی گەلەكەمان‌و پتر لەنیو سەدە بوو لە زۆر بواردا خزمەتی بە زمان‌و ئەدەب‌و فیكرو فەڕهەنگی گەلەكەی دەكرد.
دووبارە سڵاو و ڕێزو سەرەخۆشیی بۆ خۆت‌و سەرجەم خزم‌و دۆستان

انا لله وانا الیه راجعون

                                                                                          براتان: عـەلـی باپـیـر
                                                                                         5/صفر/1441
                                                                                          4 /10 /2019

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 2 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 4 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

سەرەتا