پێش 3 هەفتە 128 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا 150 مووشه‌كی دژه‌تانكی به‌ ئۆكرانیا فرۆشت

په‌یام

ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ژمارەیەك چەك‌و كەلوپەلی سەربازی بە ئۆكراینا نیشان دا.

ئاژانسی هەماهەنگی ئەمنی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی 150 موشەكی دژەتانكی جۆری (جاڤلین) و كەلوپەلی پەیوەندیدار بە مووشەكەكانەوە بە ئۆكراینا دەربڕیوە.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی ئەو گرێبەستە 39 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە‌و ئاژانسی هەماهەنگی ئەمنی بەرگری ئەمریكاش، لەبارەی گرێبەستەكەوە ڕاگەیەندراوی پێویستی پێشكەشی كۆنگرێس كردووە.

لە بەشێكی دیكە ڕاگەیەندراوەكەدا، ئاماژە بەوەش كراوە جگە لەو 150 مووشەكە دژەتانكە،‌ 10 سەكۆی ئاڕاستەكردنی مووشەك‌و ژمارەیەك كەلوپەلی دیكەی پێویستیش لە میانی ئەو فرۆشتنەدان.

ساڵی ڕابردووش، ئەمریكا بە هەمان شێوە 210 لەو جۆرە مووشەكە و 37 سەكۆی ئاڕاستەكردنی مووشەكیی بە ئۆكراینا فرۆشت بوو. 

لەكاتێكدا ئێستا بەهۆی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا، مشتومڕ لەسەر لە كار لادانی سەرۆكی ئەمریكایە، بەڵام وەزارەتی دەرەوە ڕەزامەندی لەسەر ئەم گرێبەستە دەر بڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا