پێش 3 هەفتە 156 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا چەك‌و پێداویستی بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی یەپه‌گه‌ ڕەوانەكردووە

په‌یام

ئەمریكا سەدان بارهەڵگری دیكەی چەك‌و پێداویستی بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سوریا ڕەوانەكردووە.


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی بڵاوی كردەوە: لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەمریكا لە ڕێگای دەروازەی سنووری (سێمیلكا) لە عێراقەوە 300 بارهەڵگر پشتیوانی سەربازی و لۆجیستی بۆ ئەو ناوچانەی سووریا ڕەوانە كردووە كە لە ژێر دەستی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دان.

بەپێی زانیارییەكان، لە نێو بارهەڵگرەكاندا بلۆكی كۆنكرێتی ئامادەكراو كە لە دروستكردنی بنكەی سەربازیدا بەكار دەهێندرێن، ئامێر و ئۆتۆمبێل، موەلیدەی كارەبا، ژمارەیەكی زۆر تانكەری سووتەمەنی و سندوقی داخراو، هەن. 

سەرچاوە خۆجێیەكان ئاماژە بەوەش دەدەن لە نێو سندوقە داخراوەكاندا چەكی قورس و سووك، تەقەمەنی، كەلوپەل و پێداویستییەكانی سیستمی ڕادار و ڕووناككردنەوە دەبیندرێن.

21ی مانگی ڕابردووش، ئەمریكا نزیكەی 200 بارهەڵگر كەلوپەلی بیناسازی، سندوقی داخراو، خانووی ئامادەكراو و تانكەری سووتەمەنی بۆ ئەو ناوچانەی سووریا ڕەوانە كردبوو. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    روسیا.. پوتین و ئه‌ردۆگان كۆده‌بنه‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا پێشنیار ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له باكوری سوریا پێكبهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: به‌شێك له‌ هێزه‌كانمان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. 5 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له‌ بڕۆكسل كرد بۆ ماوه‌ی 3 مانگ برێكسیت دوابخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوێك، 57 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه‌، ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا