پێش 3 هەفتە 455 جار خوێنراوەتەوە

نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا



گەرچی رێژەی توشبوونی منداڵان بە نەخۆشییە زگماكییەكانی دڵ، كەمەو بە رێژەی یەك لە سەدە، بەڵام پێویستە دایكان و باوكانی منداڵانی تازە لەدایكبوو، لە كاتی تێبینیكردن و هەستكردن بە بوونی هەر نیشانەیەكدا كە مەترسی ئەوەی هەبێت ئاماژە بن بۆ ناتەندروستی دڵی كۆرپەكەیان، سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵی منداڵان بكەن، چونكە هەندێك منداڵ سەرەڕای بوونی كێشەی تەندروستی لە دڵیاندا، بەڵام وا دەردەكەون كە ئاسایی بن و كەسانی دەوروبەر هەستیان پێناكەن، بۆیە ئەگەر لە كاتی لە دایكبوونەوە تا چەند هەفتەی سەرەتای تەمەن، ئەم نیشانانەیان بەدیكرد، ئەوا پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و ئاگارداری تەندروستی منداڵەكە بن.

نیشانەكانیش بریتین لە:
1. شینبوونەوەی پێست بەگشتیی، هەروەها دەوروبەری  لێو و زمان و سەری پەنجەكان.
2. بە زەحمەت شیرخواردن و توشبوونی بە ئارەقكردنەوە لەكاتی شیرخواردندا.
3. كورتی هەناسە و توشبوون بە هەنا سەتوندی.
4. لاوازی ئاستی گەشەكردنی، واتە بە ئاسایی گەورە نابێت و گەشە ی جەستەیی باش نییە.
5. كاڵبوونەوەی رەنگی پێست.
6. ماندوو دیار بوونی، لاواز دەركەوتنی منداڵەكە.

ئەم نیشانانەن لەدەرەنجامی كەمبونەوەی بڕی ئۆكسجینی پێویست لە جەستەدا دەردەكەون، لە بەرئەوەی خوێن بڕی پێویستی ئۆكسجینی تێدا نییە، یاخود دڵ بە شێوەیەكی تەندروست و رێك و پێك كارناكات و ناتوانێت پاڵ بە خوێنی هەڵگری ئۆكسجینەوە بنێت، بۆ بەشەكانی تری لەش، بۆیە ئەو نیشانانە دەردەكەون.

  له‌ ماڵپه‌ڕی نه‌خۆشخانه‌ی (به‌خشین) وه‌رگیراوه‌ ..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا