12/09/2023
1046 جار خوێنراوەتەوە
ڕیاڵ مەدرید پلانێکی نوێی بۆ هاتنی مباپێ داناوە
پەیام سپۆرت - مەروان تاڵب
یانەی ڕیاڵ
مەدریدی ئیسپانی پلانێکی نوێی بۆ هاتنی کیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس
سانجێرمان داناوە.
ڕۆژنامەی
سپۆرت ئاشکرای دەکات، کە ڕیال مەدرید دەیەوێت بەر لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا،
لەگەڵ کیلیان مباپێ بگاتە ڕێککەوتن و دواتر لە مێرکاتۆی هاوینەی 2024 بەخۆڕایی هێرشبەرەکە
بگوازێتەوە.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، یانە شاهانەییەکە بڕی 232 ملیۆن یۆرۆی بۆ مباپێ ئامادە کردووە،
ئەوەش خۆی لە مووچە و پاداشتەکاندا دەبینێتەوە.
هاوکات پاریس
سانجێرمان دەیەوێت بۆندێکی نوێی پێشکەشی مباپێ بکات، بەڵام کیلیان نایەوێت هیچ
گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەدا واژوو بکات و ڕیاڵیش دەیەوێت بەر لە هاتنی ساڵی
2024 هەموو شتێک لەگەڵ کیلیان یەکلایی بکاتەوە.
شایەنی
باسە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ پاریس بەشداری سێ یاریی کردووە و پێنج
گۆڵیشی تۆمار کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە