26/08/2023 431 جار خوێنراوەتەوە

دیندار زێباری: دادگاکانی هەرێم سەربەخۆن و هیچ لایەنێک بۆی نییە دەستوەردانیان تێدا بکات

پەیام

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند، هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لەکاروباری دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بکات، "چونکە دادگاکانی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن".

دیندار زێباری بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه‌، "لەهەرێمی کوردستان دادگاکان دەسەڵاتی سەربەخۆن و بڕیاری یاسایی خەسڵەتێکی تایبەتمەندە بەجومگەی هەرەمی دادوەری و هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری دادگا بکات".

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International)، داوای لەبەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە،"دەستبەجێ هەردوو ڕۆژنامەنوس (گوهدار زێباری و شێروان شێروانی) ئازاد بکەن".

گوهدار زێباری و شێروان شێروانی، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020وە دەستگیرکراون. بڕیاربوو لە 9 ی ئەیلول شێروان شێروانی ئازاد بکرێت، بەڵام تۆمەتی "ساختەکردنی واژۆی" هاوڕێکانی درایە پاڵ‌و بە 4 ساڵ زیندانیکردنی دیکە سزا درایەوە.

گوهدار زێباریش لە 16ی ئاب وادەی سزاکەی تەواو کر و بڕیاربوو ئازاد بکرێت، بەڵام تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی دراوەتە پاڵ و بڕیارە بەو تۆمەتەش دادگایی بکرێتەوە.

دیندار زێباری دەڵێت "لەناو ئۆتۆمبێلی گوهدار دەستگیراوە بەسەر چەک و تەقەمەنی، بۆیە بەپێی یاسای چەک دۆسیەی بۆ کراوەتەوە".

هەروەها وتیشی، "بەپێی یاسای چەک، هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت چەکی پێ بگیرێت ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن یان پێ بژاردن دەبێتەوە. دۆسیەی گوهدار هێشتا لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایەو ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند نەکراوە بۆ دادگاییکردنی".

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان تەنها وەکو پرسێکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان نەماوەتەوە، بەڵکو بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دەسەڵاتدارانی بەهەرێم بەدروستکردنی دۆسیەی "ساختە" بۆ ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە تۆمەتبار دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەمچەماڵ.. سەرەڕای سەختیی دۆخی هاووڵاتیان، بەشێكیان دوو هەفتەیە ئاویان بۆ بەرنەدراوەتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی ڕۆژ سیتی لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان هاتنە سەر شەقام

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆژی جیهانیی خۆبەخشانەو چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو مامۆستا چیرۆكی ڕزگار بوونیان لە خنكان لەكاتی لافاوەكەدا بۆ پەیام دەگێڕنەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاسبكارانی چەمچەماڵ زیانیان بەركەوتووە و داوای قەرەبوو دەكەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 12ی ڕەوانەی بەغداد كرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکى نوێى شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش دەستبەکاربوون

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی و پارتی له‌ پیرمام كۆتایی هات

سەرەتا