23/08/2023 807 جار خوێنراوەتەوە

تەنانەت ژووری جلگۆڕین و یاریزانانی پاریسیش لە مباپێ توڕەن و دەنگیان پێ نەداوە

پەیام سپۆرت - مەروان تاڵب

کیلیان مباپێی فەڕەنسی لە دەنگدانی دەستنیشانکردنی کاپتنی نوێی یانەی پاریس سانجێرمان دەنگێکی کەمی هێناوە.

 تەواوی سەرچاوەکان لە فەڕەنساوە ئاشکرای دەکەن، بە سەرۆکایەتی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس دەنگدان لە نێوان یاریزانی پاریس سانجێرمان بۆ دیاریکردنی کاپتنی نوێی یانەکە ئەنجام دراوە.

بەپێی دەنگدانی یاریزانەکانی پاریس بێت، مارکینیۆس دەنگی یەکەم و زۆرترینی بەدەست هێناوە و وەک کاپتنی یەکەم دیاری کراوە، دواتر دانیلۆ پێرێرا لە پلەی دووەم دایە و پلەی سێیەمیش پێرسنێل کیمپێمبی خاوەنییەتی.

هاوکات کاپتنی چوارەم بەر کیلیان مباپێی کەوتووە، ئەوەش بەهۆی کێشەکانی لەم هاوینەدا لەگەڵ یانەکەدا وایکردووە لە دەنگدانەکە کەمترین دەنگ بەدەست بهێنێت و کەش و هەوای یانەکە بەرانبەری تەواوی گۆڕاوە.

شایەنی باسە پاریس سانجێرمان لە دووی یاریی سەرەتای خولی فەڕەنسی بەرانبە یانەکانی لۆریان و تۆڵۆز یەکسانبوونی نووسیوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری ڕێککەوتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس گرەو لەسەر مباپێ دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێک توند لە ئاڵۆنسۆوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دێمبڵی: لە بەرشەلۆنە هەڵەم کرد و باجەکەیم دا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنی ڕێگری لە یاریزانێک دەکات بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

سەرەتا