پێش 3 هەفتە 3204 جار خوێنراوەتەوە

كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

په‌یام

تووش بوون به‌ کرمی ڕیخۆڵه‌کان و گه‌دده‌ به‌ یه‌کێک له‌ به‌ربڵاوترین نه‌خۆشیکانی کۆئه‌ندامی هه‌رس داده‌نرێت و نزیکه‌ی ( % ۱۰ ) دانیشتووانی جیهان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێن به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ داوکه‌وتوو و هه‌ژار نیشنه‌کان دا که‌ خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌ڕۆیان له‌ ئاستی پێویست نیه.

چه‌ندین جۆری کرمی کۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه‌ و به‌ زۆری مناڵان و ئه‌و که‌سانه‌ تووش ده‌بن که‌ کۆئه‌ندامی به‌رگرییان بێ هێزه.

گرنگترین نیشانه‌کانی :

1- ئازاری ناو سک.
۲- سک چوون و دڵ تێک هه‌ڵاتن یان ڕشانه‌وه‌.
۳ - ئاوسانی سک و غازاتی زۆر.
٤ - بێهێزی هه‌موو جه‌سته‌ و و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان یان سیس بوونی پێست.
٥ - خوران یان سوور بوونه‌وه‌ی کۆم به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌ودا.
٦ - لاوازی و دابه‌زینی کێش بێ هیچ هۆکارێکی زانراو.
۷ - بوونی خوێن و لیمان له‌ پیسایی دا.
۸ - بوونی کرم له‌ ناو پیسایی یان جله‌کانی ژێره‌وه‌.
۹ - دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ و به‌دخۆراکی و که‌مخوێنی.

شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

- وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک سه‌ره‌تا به‌ گوێره‌ی جۆری کرم و ته‌مه‌نی نه‌خۆش و نیشانه‌کانی ؛ شێوازی ده‌ست نیشان کردن و چاره‌سه‌رکردنی ده‌گۆڕێت.
- له‌ داهاتوودا جۆره‌ هه‌رباوه‌کانی کرم و ڕێگای چاره‌کردنیان بڵاوده‌کرێته‌وه‌ ( پشت به‌ خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان).

ئاماده‌کردنی- دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • پێش 2 هەفتە

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌ ده‌توانێت ڕێگربێت له‌ نیوه‌ی حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌

  • پێش 3 هەفتە

    نیشانەكانی نەخۆشی دڵ له‌ منداڵ دا

  • پێش 3 هەفتە

    كرمی ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی دانیشتوانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن

  • پێش 3 هەفتە

    ئازاری ئەژنۆ..چ کاتێک پێویستە بچمە لای پزیشک؟

سەرەتا