پێش 3 هەفتە 379 جار خوێنراوەتەوە

هه‌نار...ئه‌و میوه‌یه‌ی میوه‌یه‌ک هه‌موو به‌شه‌کانی به‌ سووده

توێکڵ و ده‌نک و شه‌ربه‌ت و زه‌یت و ڕبه‌هه‌نار

په‌یام

هه‌نار به‌ یه‌کێک له‌ میوه‌ باشه‌کان داده‌نرێت که‌ پسپۆڕانی خۆراک و پزیشکان کۆکن له‌ سه‌ر سووده زۆره‌کانی بۆ ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ.

به‌ها خۆراکیه‌کانی هه‌نار :

 

- سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ڤیتامینه‌کانه‌ به‌ تایبه‌ت B, K ,Folic acid , E,C له‌گه‌ڵ کانزاکانی وێنه‌ی پۆتاسێوم و گۆگرد و سودێوم و کالسێوم و ئاسن.
- ده‌وڵه‌مه‌نده‌ مادده‌ دژه‌ئۆکسانه‌ به‌هێزه‌کان به‌ تایبه‌ت ڤلاڤینوێد و پۆلی فینۆڵ.
- پڕه‌ له‌ مادده‌ ڕیشاڵیه‌کان و ئاو.
- بڕێکی باشی له‌ چه‌وریه‌ تاکه‌ به‌سووده‌کان.
- ۱۰۰ گرام له‌ هه‌نار بڕی ( ۸۷ ) کالۆری و نیو کوپ له‌ شه‌ربه‌تی هه‌نار بڕی ( ٦۰ ) کالۆری تێدایه.

گرنگترتین سووده‌کانی

۱ ـــ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ : له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
۲ ـــ خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ وه‌ک شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ، پێست ، پڕۆستات ، سییه‌کان.
۳ ـــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو.
٤ـــ پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک.
٥ـــ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن.
٦ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ و باش کردنی مه‌زاج.
۷ ـــ چالاک کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و باشکردنی پڕۆسه‌ی هه‌رسکردن چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ ڕیشاڵیه‌کان.
۸ ـــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ئۆکسانه‌ جیاواز و به‌هێزه‌کان.
۹ ـــ ڕێگری کردن له‌ قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ئه‌دات له‌ کاتی ڕێجیم.
۱۰ ـــ ڕێگری کردن له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
۱۱ ـــ خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و لاوازی سێکسی.

دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند زانیارییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

سەرەتا