پێش 3 هەفتە 146 جار خوێنراوەتەوە

له‌زیندانه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات

په‌یامسه‌لاح سالار

هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ دیاره‌كانی جیهان،سه‌رده‌مێك له‌ كونجی به‌ندیخانه‌دا ژیانیان تێپه‌ڕاندووه‌،به‌ڵام دواتر له‌ زیندانییه‌كه‌وه‌ بوونه‌ته‌ سه‌رۆكی وڵات.

ڤیدڵ كاسترۆ:


پارێزه‌ربوو، پاشان بوو به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی،
ساڵی 1953 به‌هۆی شۆڕشگێڕییه‌وه‌ زیندانی كرا،
ساڵی 1959 سه‌رۆكی كوبای ناچار به‌هه‌ڵاتن كرد.
له‌ 1959 تا 2008 سه‌رۆكی وڵاتی كوبا بوو.

ئه‌ندێرا غاندی:


كچی جه‌واهیر لال نه‌هرۆی سیاسه‌تمه‌داری هینده‌،
دوو خول به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بوو به‌ سه‌رۆكوه‌زیران،
له‌پاش خولی دووه‌م، خۆی و كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركران،
پاش ئازادكرانی جارێكی تر بووه‌وه‌ به‌سه‌رۆكوه‌زیران.

دیلما ڕووسێف:

ئابووریناس و سه‌رۆككۆماری پێشووی به‌رازیله‌.
به‌هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه‌ ده‌ستگیرا و ئه‌شكه‌نجه‌ درا،
پاش ئازادبوونی له‌زیندان، ڕووی له‌ سیاسه‌ت كرده‌وه‌،
ساڵانی 2011 تا 2016 بوو به‌ سه‌رۆككۆمار.

محه‌مه‌د مورسی:


له‌سه‌رده‌می حوسنی موباره‌ك دووجار زیندانی كراوه‌.
پاش ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ك ناچار به‌ وازهێنان كرا،
ماوه‌ی ساڵانی 2012 تا 2013 سه‌رۆكی میسر بوو،
دواتر كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا و زیندانی كرایه‌وه‌.

مونسیف مه‌رزووقی:

پزیشك و چالاكوان و سیاسه‌تمه‌دارێكی تونسییه‌،
له‌ سه‌رده‌می (بن عه‌لی)دا چه‌ندین جار ده‌ستگیركراوه‌.
پاش هه‌ڵاتنی بن عه‌لی بوو به‌ سه‌رۆككۆماری تونس.

نیڵسۆن ماندیڵا:

سه‌ركرده‌ ڕه‌شتپێست و ئاشتیخوازه‌كه‌ی جیهانه‌،
ساڵی 1962 زیندانی كرا و سزای هه‌تاهه‌تایی درا،
پاش 27 ساڵ زیندانییكردن، ساڵی 1990 ئازادكرا،
دواتر له‌ 1994 بوو به‌سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند زانیارییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

سەرەتا