17/08/2023 911 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاراوخۆ لە یاریگاکان ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆرت - مەروان تالب

یانەی بەرشەلۆنە پێکانی ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ڕاگەیاند و باس لەوە دەکرێت ماوەی زیاتر لە یەک مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

 لە ماڵپەری تایبەتی خۆی یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرای کردووە، کە ئاراوخۆ لە ڕاهێنانەکانی یانەکە لە ماسولکەکانی ڕانی چەپی دووچاری پێکان هاتووە و ماوەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان بەندە بە خێرای چاکبوونەوە لەو پێکانە.

بەڵام ڕۆژنامەی موندۆدیپۆرتیڤۆی نزیک لە بەرشەلۆنە دووپاتی دەکاتەوە، ئەو پێکانەی ئاراوخۆ لانی کەم زیاتر لە یەک مانگی بۆ چاکبوونەوە پێویستە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، بەهۆی ئەو پێکانەوە ئاراوخۆ بەشداری یارییەکان بەرانبەر قادش و ڤیاڕیاڵ و ئۆساسۆنا ناکات و ئەگەرێکی کەمیش هەیە بەرانبەر ڕیاڵ بیتس لە 17ی مانگی داهاتوو یاریی بکات و دواتر ئامانج ئەوەیە بۆ یەکەم یاریی چامپیۆنسلیگ بەباشی ئامادە بکرێت.

ڕۆژنامەنووس خاڤی میگێڵ ڕوونی دەکاتەوە، چاڤی بژاردەی یەکەمی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئاراوخۆ جۆلس کۆندی دەبێت و دواتر کریستێنسن و ئیرک گارسیا و هەریەکە لە سێرجی ڕۆبێرتۆ و مارکۆس ئالۆنسۆش وەک بەدیلێک بۆ ئەگەری نەبوونی ئەو یاریزانانە بەکاریان دەهێنێت.

ئەم پێکانەی ئاراوخۆ لە کاتێکدا بەرشەلۆنە لە تواناکانی ڕافینیا و چاڤی ڕاهێنەریشی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەهۆی سزاوە بێبەش کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دێمبڵی: لە بەرشەلۆنە هەڵەم کرد و باجەکەیم دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنی ڕێگری لە یاریزانێک دەکات بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک لەبەر چەند تایبەتمەندییەک داوای گواستنەوەی پیریسیچی کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مانچینی: هەڵەم کرد و دەمەوێت ڕاستی بکەمەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کرووس ستایشی فلیک دەکات و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید توڕە دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچلۆتی یاریزانێک بە سەرکردەی بەڕازیل ناو دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی پاریس: ئینریکی پێش هەردوو یارییەکەی ئارسیناڵ مژدەی پێدام

سەرەتا