09/08/2023
880 جار خوێنراوەتەوە
چاڤی لەسەر گەڕانەوەی نێماڕ و داهاتووی سێ یاریزانی و پێکانی ئاراوخۆ هاتە دەنگ
پەیام سپۆرت - مەروان تالب
چاڤی
هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دۆخی پێکانەکەی ڕۆناڵد ئاراوخۆی ڕوونکردەوە و
لەبارەی مێرکاتۆی یانەکەشەوە قسەی خۆی کرد.
لەمیانی
لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت، ڕاهێنەرەکەی بەرشە ئاماژە بەوە کرد، هێنانەدەرەوەی
ئاراوخۆ تەنیا بۆ ڕێکاری خۆپارێزی بووە و هەست دەکات بۆ یارییەکەی خیتافی لە
دەستپێکی لالیگا ئامادە دەبێت و کێشەیەکی بچووکی هەبووە، نەک پێکان.
سەبارەت
بە مێرکاتۆی یانەکەشی چاڤی ئاشکرای دەکات، دوای ڕۆیشتنی دێمبڵی پێویستیان بە
یاریزان هەیە، سەبارەت بە فاتی تا دوایین ڕۆژی مێرکاتۆ چاوەڕێی دەکەن، پشت بە دۆخی
یانەکە دەبەستێت، ئەمە بۆ فێران تۆرێس و ڕافینیاش بەهەمان شێوەیە.
لە
کۆتایدا چاڤی لەسەر گەڕانەوەی نێماڕ دەڵێت: ناتوانم باسی ناوەکان بکەم، تەنیا ئەوە
نەبێت تا کۆتایی بازار چاوەڕێی دەکەین و شتەکان دەبینین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە